سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لەسەرۆكی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پێشوازی كرد لە ئەحمەد عەبدولجەلیل ساعدی سەرۆكی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی.
لەمیانی دیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە پەلەكردن لە مامەڵەی خانەنشینان و شەهید و برینداران كرا، تەئكیدكرایەوە لەسەر جێبەجێكردنی یاسا كارپێكراوەكان كە تەئكید لە مافی خانەنشینان دەكاتەوە، هەروەها بەرێزیان تاوتوێی خستنەگەڕی هەوڵی زیاتری كرد بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان، پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەرانیشی نیشاندا بۆ دەستەكە لەپێناو ئاسانكاری لە رێوشوێن و مامەڵەی خانەنشینی.

=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
23 ئەیلول 2019