پەیامی سەرەخۆشی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەبۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەند ئەنوەر شێخانی

بەناوی خودای بەخشندە و میهربان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی شاری هەولێر ئەنوەر شێخانیمان پێگەیشت. ئەنوەر شێخانی لە بواری هونەری کوردی دا جێ دەستی دیارە وگیانلەدەستدانیشی خەسارتێکی گەورەیە بۆ هەموولایەک.

بەوبۆنەیەوە سەرەخۆشی لە کەسوکار و هاوڕێ و دۆستانی خوالێخۆشبوو ئەنوەر شێخانی و رۆشنبیران و هونەرمەندانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم

خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبرو ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

 

انا لله و انا الیە راجعون

دکتۆر بەشیر حەداد

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

دووشەممە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠١٩