سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی نیشتمانی عەدنان درجال دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی پێ كاپتن عەدنان درجال.
لەدیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی وەرزشی لەوڵاتدا كرا لەگەڵ رێگەكانی گەشەپێدانی لەرێگەی دەركردنی یاسای پێویست، بەرێزیان تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی بەشداربوونی كەسانی بە ئەزموون و بەتوانای وەرزشی بە بیرۆكە و بۆچونیان لە دەركردنی ئەو یاسایانەی تایبەتن بە بواری وەرزشی جا ئەو یاسایانەی كە پێویستیان بە هەمواركردنەوە هەیە یان دەركردنی یاسای نوێ.
بەرێز سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەمیانی دیدارەكە ئاماژەشی بە رۆڵی كاپتن عەدنان درجال كرد لە كاروانی تۆپی پێ لە بەرزكردنەوەی ناوی عێراق لە ناوەندە نێودەوڵەتیەكان.

=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
24 ئەیلول 2019