لەمیانەی پێشواری کردنی لە شاندێکی پەیمانگای هۆڵەندی بۆ دیموکراتی.. کەعبی:هەرسێ سەرۆکایەتیەکان ڕێکن لەسەربەجێ هێنانی هەموو ڕێکاریەک کەپەیونەدی بە توانادان بە ئافرتی عێراقی هه‌بێت

بەڕێزحەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەنووسینگەکەی خۆیدا ڕۆژی ۲٦ی ـ ئەیلوولی۲۰۱۹پێشوازی کردلە هەڵسوڕێنەری کار لە باڵیۆزخانەی هۆڵەندادا لەبەغدابەڕێز تشێردهۆکستراوەبەڕێوەبەری بەرنامەی پەیمانگای هۆڵەندی بۆ دیموکراتیی فرە حزبەکان وەشاندەیاوەرەکەی .
وەبەڕێزی وتی “کەدەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران وحکومەتی عێراقی و سەرۆکایەتی کۆمارڕێکن لەسەر بەجێ هێنانی هەموو بەرنامەو ستراتیژیەکان لەپێناوی بەدەسەڵات کردنی ئافرەت و پێشخستنی تواناکانی، وەئەم کارە پێویستی بە هاوکاری لگەڵ ئەو وڵانانەی کە ئەزموونێکی درێژیان هەیە لەم بارەوە”.
وەکەعبی داوای لە پەیمانگای هۆڵەندی کردکە ڕێکەوتنێکی هاوکاری مۆر بکات لەگەڵ ئەنجومنی نوێنەراندابۆ بەجێ هێنانی بەرنامە تایبەتیەکان ،بەتایبەتی شارەزایانی تایبەتمەندی هەیە بۆپێشخستنی نواناکانی پەڕلەمانی، چونکە ئەنجومەنی نوێنەران هەمیشە هەوڵ دەدات بۆ کارکردنی ڕاستەو خۆ لەگەڵ هاوبەشەکاندا بۆبەدی هێنانی گەورەترین سوود بەگوێری توانا لە ئەزموونی ئەواندا ،بەتایبەتی عێراق لەسەرەتای ئەوەی کەپێی دەڵێن جۆراوجۆری حیزبی وەپێویستی بەهەوڵێک و کاتێکی درێژ خایەنە بۆپێشخستنی دەزگا فەرمیەکان یان ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی “.
لەلای حۆیەوە هەڵسووڕێنەری کاری هۆڵەندی باسی کرد کە حکومەتی وڵاتەکەی عێراقی داناوە لە یەکەمایەتیەکەی وەئەو ساڵانە بڕی ٥۰ملیۆن دۆلاری تەرخان کردووە بۆ بەجێ هێنانی زۆر لەبەرنامەکانی تایبەت بەپێشخستنی کەرتەعێراقیەکان بەتایبەتی کشتوکاڵ و ئاودێری وەپەیداکردنی پڕۆژەکننی پەرەپێدان و دابین کردنی هەلی کار ، وەهەروەها پاڵپشتیکردنی عێراق لەگەڵ جەنگەکەی بۆ قەلاچۆ کردنی بیری تیژڕەو نموونەکەی ڕێکخراوی داعشە ، وەهەروەهابەرنامەکانی گەڕانەوەی سەقامگیری و ئاوارەکان .
وەلەکۆتایی دیدارەکەدا ڕێککەوتن کرا بۆخەستکردنەوەی بەرنامەی سەردانە گۆڕینەوەکان لەئاستی لیژنەکانی پەڕلەمانی وئاستی بەجێهێنان و بۆ پێشخستنی پەیوەندیە دوولایەنەکان لەنیوان هەردوو وڵاتدا،وە کەعبی سووربوو لەسەر پاڵپشت کردنی دستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەموو بەرنامە پێشخستنەکان کە باڵیۆزخانەی هۆڵەندا هەوڵی بۆئەدا کەبەجێی بهێنێت لە عێراقدا .
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
۲٦/۹/۲۰۱۹