د.بەشیر حەداد سەردانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی نشینگە و پاسپۆرتی هەوڵێرى کرد

رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٩ دکتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتی نیشینگە و بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێری کرد و لەلایەن عەمید یادگار بەرێوەبەری نیشنگەی هەولێر و عەمید دیدار بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەولێرەوە پێشوازی لێکرا.
دکتۆر بەشیر حەداد، وێڕای دەستخۆشی لە هەردوو بەڕێوەبەرایەتی کە توانیویانە خزمەتێکی زۆر بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئەو کەسە بیانیانە بکەن کە دێنە هەرێمی کوردستان، هیوای خواست کارئاسانی زیاتر بۆ هاوڵاتیان و میوانانی هەرێمی کوردستان بکەن.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە پێوستی زانی هەماهەنگی و هاوکاری زیاتر لە نێوان ئەو فەرمانگانەى كه سەر به حکومەتی ناوەندين، لەگەل بەغدا، وه ئامادەيي خۆشی دەربڕی بؤ هەر هاوكارييةك لەو بوارەدا.
لەلایەن خۆیانەوە بەڕێوەبەری نشینگە و بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەولێر خۆشحاڵی خۆیان بۆ سەردانەکەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەربڕی و باسیان لەو کێشانەش کرد کە دێنە بەردەمیان لە کاتی کارکردن و هیواشیان خواست کە دکتۆر بەشیر حەداد هاوکاریان بێت لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەدا.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
دووشەممە ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٩