کەعبی پاڵپشتی مافی خۆ پیشاندەره‌ ئاشتیخوازەکان و هێزە ئەمنیەکانیش دەکات بۆ پاراستنی موڵکە گشتیەکان

بەڕێز حەسەن کەریم ەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پاڵپشتیی ئەنجومەنی یاسادانانی دەربڕی بۆمافی خۆپیشاندەرە ئاشتیەوانەکان لە بەغداوپارێزگاکان ئەوەندەی بەگوێرەی دەستورو یاسابێ ، داوای کرد لە بەڕێز عادل عەبدولمەهدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کردنەوەی لێپرسینەوەێکی بەپەلەو بەدادپەروەری بۆ ڕووداوەکانی دوێنێ وەگوێڕایەڵ بێت بۆ داوا کاریە پەسەندەکانی برا خۆپیشاندەرەکانمان و وەڵامیان بداتەوە .
وبەڕێزی لەبەیاننامەکەی ڕۆژی چوارشەمەی ۲ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۹دا جەختی کرد کە دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ن وێنەران لەمەوپێش لیژنەی ئاسایش و بەرگری و، مافی مرۆڤی پەڕلەمانی ئاراستەکڕد بۆکردنەوەی لێکۆڵینەوەێکی پەڕلەمانی بۆئەو ڕووداوانەی کەدوێنێ ڕووی دا ،وئەمڕۆ هەردوو لیژنەکە دەستیان کرد بە هەموو ڕێکاریەک بەوشێوەی ماف و داوکاریەکانی ڕۆڵەکانی گەڵ بپارێزێت وەپەژارەی تەواوی خۆی دەربڕی لە ڕووداۆی زیان لەگیان و برینداربوان لەناو مەدەنیە بێ چەکەکانداو هێزە ئەمنیەکان ، للەگەڵ جەختکردنی بەردەوامدا کەنابێت فیشەک و گوللە بەکاربهێنرێت وەپاراستنی خۆپیشاندانەئاشتی خوازەکان و موڵکی گشتی و تایبەتی .
وەجێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران وتی : هێزە ئەمنیەکان بەهەموو جۆرەکانیانەوە ڕۆڵیان هەیە لە پاراستنی موڵکەگشتیەکان و تایبەتیەکن، وەبەرپرسن لەپاراستنی ئاسایش و بێوەیی خۆپێشاندەران ، وەڕێ نەدا بەهیچ لایەنێک بۆ بەکارهێنان ولادانی خۆپیشاندانەکان لەمەبەستی سەرەکی و ڕەوایدا، هەروەها داوای لە دەزگا تەندروستیەکان کرد بۆپەلەکردن لەچارەکردنی برینداران وپێشکەشکردنی هەموو پێویستیەکی چارەسەری بۆیان .
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
۲/۱۰/۲۰۱۹