بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی ناتۆ شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی دکتۆر بەشیر حەداد سەردانی بەریتانیا دەکات

لەسەر بانگهێشتی دێڤید هوبز ئەمینداری گشتی کۆمەڵەی پەرلەمانانی ناتۆ، شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەرۆکایەتی دکتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەرەو لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێکەوت.
ئامانج لە سەردانی شاندی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەشداریکردنە لە کۆبونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی پەرلەمانانی وڵاتانی ئەندامی ناتو کە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لە رۆژانی ١٢ تاوەکو ١٤ ئەم مانگە لە ناوەندی شاژنە ئێلیزابێت بەڕێوەدەچێت.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
پێنج شەممە ١٠ /١٠ ٢٠١٩