سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی كەربەلای پیرۆز دەكات بۆ بە ئاگابوون لە ئامادەكارییەكان بۆ یادی چلەی ئیمام حوسێن سڵاوی خوای لێبێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، سەردانی پارێزگای كەربەلای پرۆزی كرد و چاوی كەوت بە فەرماندە ئەمنیەكان و پارێزگاری كەربەلا و تاوتوێی ئامادەكاریە ئەمنیەكان و خزمەتگوزاریەكانی كرد لە پارێزگاكە بە بۆنەی یادی چلەی ئیمام حوسێن سڵاوی خوای لێبێت.
بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر پەرۆشی بۆ سەردانی ئەو شارە كە هاوكاتە لەگەڵ یادی چلەی شەهیدی چاكسازی ئیمام حوسێن سڵاوی خوای لێبێت، بۆ بەئاگابوون لە گرنگترین ئامادەكارییەكان بۆ پاراستنی ئاسایشی مەرسیمی زیارەتكاران.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی گرنگی دەستەبەركردنی داواكاریەكانی شارەكەی كرد ئەوەی پەیوەندی بە سەردانیكارانەوە هەیە لەگەڵ دەستەبەركردنی ئیمكانیەتی پێشكەوتوو لە بواری گواستنەوە وەك هێڵی ئاسنین و رێگەی خێرا و دابینكردنی گۆڕەپان بۆ لەخۆگرتنی ژمارەی سەردانیان، و گفتوگۆش كرا سەبارەت پێكهێنانی دامەزراوەیەكی یەكگرتوو تایبەت بە كاروباری سەردانیان، بەرێزیان ئاماژەی بە رۆڵی مەرجەعی دینی كرد، و بە سەمامی ئەمان بۆ عێراق و عێراقییەكان لەقەڵەمیدا، سوپاسی هێزە ئەمنی و حكومەتی خۆجێیشی كرد لە پارێزگاكە لەبەرامبەر هەوڵەكانی بۆ دابینكردنی پێداویستیەكانی سەردانیان.
بەرێز سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیشی رێكخست بە ئامادەبوونی پارێزگاری كەربەلا و فەرماندە ئەمنیەكان، بەرێزیان شەقامەكانی شارەكەشی بەسەركردەوە و چاوی كەوت بە ژمارەیەك هاوڵاتیان بۆ بەئاگابوون لەو خزمەتگوزاریانەی پێشكەش بە سەردانیان دەكرێت.

=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
14 تشرینی یەكەمی 2019