سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوازی كرد لە شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی هۆشیار زێباری.
لە دیدارەكەدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیان كرد كە وڵات پێیدا تێپەڕ دەبێت لە قۆناغی ئێستادا، لەگەڵ داواكاری ڕەوای خۆپیشاندەران و گرنگی جێبەجێ كردنیان لەرێی بەرنامەیەكی چاكسازی فراوان كە چارەسەری ڕیشەیی بكات و لەگەڵ خواستی خۆپیشاندەران و گەلی عێراق هاوتابێت، گفتوگۆش كرا سەبارەت بە هەمواری دەستور و تەئكیدكرایەوە لەسەر ئەوەی كە لەلایەن سەرجەم پێكهاتەكانەوە پەسەندكراو بێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
3 تشرینی دووەمی 2019