سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز ئاولە دێل باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق.
بەرێزیان تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵاتی كرد لەگەڵ هەوڵەكانی ئەڵمانیا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ریشەكێش كردنی تیرۆر، و گەشەپێدانی دەرفەتی وەبەرهێنان بۆ كۆمپانیا ئەڵمانییەكان لە عێراق.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دوا گۆڕانكاریە سیاسیەكانیشی لە عێراق و ناوچەكە خسەڕوو ئاماژەی بە جوڵەی گەل و داواكاری ڕەوای خۆپیشاندەران كرد و تەئكیدی كردەوە لەسەر یەكخستنی هەوڵەكانی هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن بۆ دانانی چارەسەری ڕیشەیی بەپێی بەرنامەی چاكسازی و بەپێی ئەو وادەیەی دیاریكراوە.
بەرێزیان ئاماژەشی بە گرنگی بوونی پێشنیاری گفتوگۆی نیشتمانی كرد كە سەرجەم هێزە سیاسیەكان و كردەی كۆمەڵایەتی و نوێنەرانی خۆپیشاندەران تیایدا بەشداربن بە ئامادەبوونی نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق بۆ دیاریكردنی نەخشەرێگای بەدیهێنانی چاكسازی و ریشەكێش كردنی گەندەڵی و هەمواری دەستور بۆ گرەنتی هەڵبژاردنێكی پاك بە بەشداری بەرفراوانی گەل.
لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ حكومەت و گەلی عێراق نیشاندا، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر گرنگیپێدانی وڵاتەكەی بۆ فراوانكردنی وەبەرهێنان لە عێراق و ئامادەییشی نیشاندا بۆ پێشكەش كردنی هاریكاری لە پرۆسەی دیموكراتیدا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
5 تشرینی دووەمی 2019