سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی میسر دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی كرد لە بەرێز عەلا موسا باڵیۆزی كۆماری میسر لە عێراق.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ كرا سەبارەت بە دوا پێشهاتە سیاسیەكانی وڵات و ئەو چاكسازییانەی كە ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری لێداون بۆ جێبەجێ كردنی داواكاری ڕەوای خۆپیشاندەران، بەرێزیان تەئكیدی كردەوە كە ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامە لە بەدیهێنانی چاكسازی ریشەیی سیاسی و ئابوری گشتگیر لەنێویاندا هەمواری دەستور و ئەو یاسایانەی خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی گەل دەكات و گرەنتی دەداتە ئایندەی عێراقییەكان.
بەرێز سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدیشی كردەوە كە دەوڵەت و سیستمە سیاسیەكەی هەموو لایەك دەپارێزن و مافیان بەدیدێنن.
ئاماژەی بەوەش كرد بەهێزبوونی پەیوەندی ئابوری نێوان هەردوو وڵات گەشانەوە بەرهەمدێنێت و ڕەنگدانەوەی ئیجابی لەسەر پێداویستیەكانی گەلی عێراق دەبێت، جەختیشی كردەوە لەسەر رۆڵی میسر و پەرۆشی بۆ یەكێتی و سەقامگیری عێراق.
لای خۆیەوە باڵیۆزی میسر پشتیوانی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ عێراق و سیستمە سیاسیەكەی بە هەموو دامەزراوەكانی یاسادانان و جێبەجێكردنەوە، ئاماژەشی بەو چاكسازییانەش كرد كە بەدیهاتوون بۆ بەدیهێنانی داواكاری خۆپیشاندەران و پاراستنی كاروانی دیموكراتی كە بەشدار دەبن لە پرۆسەی بنیاتنان و گەشانەوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
5 تشرینی دووەمی 2019