سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە نوێنەری نەتەوەیەكگتوەكان لە عێراق دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران،پێشوازی كرد لە جنین بلاسخارت نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق.
بەرێزیان لەمیانی دیدارەكە دوا پێشهاتە سیاسیەكانی وڵاتی خستەڕوو لەگەڵ داواكاری ڕەوای خۆپیشاندەران و ئەو رێوشوێنانەی بەپەلە گیراوەتەبەر بۆ دارشتنی نەخشەرێگای چاكسازی ریشەیی بۆ پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا، لەنێویاندا هەمواری دەستور و ڕاسپاردەكانی ئەو لیژنە كاتییەی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پێكهێنراوە كە بڕیاریداوە بە شێوەیەكی هەمیشەیی و فراوانكردنی كارەكەی بە بانگهێشتی شارەزایانی یاسای دەستور و سەرجەم توێژەكانی كۆمەڵگەی عێراقی و نوێنەری خۆپیشاندەران بۆ بەشداریكردن لە رێوشوێنەكانی هەمواركردنەكە.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان تاوتوێی پێشنیاری وتوێژی گشتگیری نیشتمانی كرد كە سەرجەم سەرۆكایەتی و سەرۆكی كوتلە سیاسیەكان و پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی عێراق و دادوەر و یەكێتی و سەندیكا و نوێنەری خۆپیشاندەران لە خۆبگرێت بە بەشداری نەتەوەیەكگرتوەكان ئەو وڵاتانەی عێراق متمانەی پێیانە، لەپێناو دارشتنەوەی ئێستا و داهاتوو و ژیانێكی شایستە بۆ گەلی عێراق.
لای خۆیەوە خاتوو بلاسخارت ئامادەیی نەتەوەیەكگرتوەكانی نیشاندا بۆ پێشكەش كردنی هاریكاری لەهەموو بوارەكان بەمەبەستی بەدیهێنانی ئامانجەكانی گفتوگۆ بە جۆرێك گرەنتی ئەنجامەكانی بكرێت و بەیەك چاو سەیری هەموان بكات بۆ بەدیهێنانی خواستەكانی گەلی عێراق و پاراستنی سەقامگیر و ئاسایش و یەكێتی نیشتمانی عێراق، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر گرنگی زامنی ئازادی ڕادەربڕین لەچوارچێوەی پیادەكردنی دیموكراتی و سەروەری یاسا و بەرگرتن لەهەموو پێشێلكارییەك و پاراستنی موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
6 تشرینی دووەمی 2019