سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە عەمار حەكیم دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی.
لە دیدارەكەدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی وڵاتیان كرد، لەگەڵ داواكاری خۆپیشاندەران و جێبەجێكردنیان، تەئكیدیش كرایەوە لەسەر پاراستنی خۆپیشاندەران، و دەستدرێژی نەكردنە سەر هێزە ئەمنیەكان، و پاراستنی هێمنی خۆپیشاندانەكان و موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت.
هەر لە دیدارەكە تەئكیدكرایەوە لەسەر چاكسازی بەرفراوان، بۆ دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆ گەلی عێراق، و گرنگی هەمواركردنەوەی دەستور و هەمواری یاسای هەڵبژاردن و دەركردنی ئەو یاسایانەی دەرفەتی كار دەرەخسێنێت و ئاستێك بۆ بێكاری دادەنێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
10 تشرینی دووەمی 2019