ئەنجومەنی نوێنەران دەستدەکات بە دەنگدان لەسەر یاسای متمانەی تەنروستی وە تاوتوی گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکان کۆتایی پێ دەهێنێ

ئەنجومەنی نوێنەران لەدانیشتنەکەی سیانزەهەمیداکەگیررا بەسەرۆکایەتی بەڕێز محەممەد حەلبووسی لەڕۆژی دووشەممەدا۱۱/۱۱/۲۰۱۹وەبەئامادەبوونی ۱٥۸پەڕلەمنتار دەستی کرد بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای متمانەی تەندروستی وەخوێندنەوەی پڕۆژەیاسای ئەنجومەنی ئاوەدانکردنەوەوخوێندنەوەی گۆڕینی یاسای ئەنجومەنەکانی پارێزگاکان و شارۆچکەکان و قەرەبووی زیان پێگەیشتوەکان بەهۆی پڕۆسە جەنگیەکان و هەڵە سەربازیەکان و پرۆسە تیرۆرستیەکانی تەواو کرد .
وەلەسەرەتای دانیشتنەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی نێنەران ئاشکرای کردلیژنەی کۆڕانکاری دەستووری کۆبوونەوەکەی دووەمی دەست پێ کردوە ئەمڕۆ بەئامادەبوونی شارەزاکانی یاسای دەستووری و مامۆستاکانی دانیشگاکان و نوێنەران لەسەندیکاکان و یەکیەتیە پیشەییەکان وەبەبەشداری نوێنەرێک لەنێردەری نەتەوە یەکرتوەکان وگفتوگۆ کردن لەسەر بڕگەکان و بەندەکان کەپێویستە گۆڕانی تێداپکرێت بۆگەیشتن بەگۆڕانێک کەبۆباشیی گەلی عێراقی بێت وەکاری دەسەڵاتەکانی بەجێ هێان و یاسا دانان ودادوەری و دەستە سەربەخۆکان ، داوی کردلە خاتوونەکان و بەڕێزان پەڕلەمانتارەکان بۆپێشکەش کردنی پێشنیارەکانیان بەنووسراوی بەلیژنەی پەیوەندی دار بۆ لێکۆڵینەوەی و کەڵک لێ وەرگرتنی لەگۆڕانکاریی دەستووریدا .
وەبەڕێز حەلبوسی ئاماژەی دا بە لیژنەی تایبەتمەندی دروست کراو لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بە بەشداری کردنی ژمارەێک لەلیژنەپەڕلەمانیەکان بۆ باس کردنی هەڵوێستە نێو دەوڵەتیەکان پەیوند بە خۆپیشاندان وەئازادێ ڕادەربین وهەڵوێست لە لێدوانە ئەمەریکاییەکان لەبابەت عێراقەوە.
وەسەرۆک حەلبوسێ جەختی کرد لەوەی کەسەرۆکایەتی ئەنجومەن بەردەوامە لەدۆسیەی وەڵام وەرگرتن یەک لەدوای یەک لەگەڵ وەزیرەکانی کشتوکاڵ و یپشەسازی و نەوت ودارایی لگەڵ بوونی دوو وەڵام وەرگرتن لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پاش دیاری کردنی ڕێکارە شێوەکاریەکان.
وەسەرۆکایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەدواخستنی دەنگ دان لەسەر پڕۆژەیاسای دەستکەوتی ناڕەواکەپێشکەش کراوە لەلایەن لیژنەکانی دەستپاکی و یاسایی وداراییەوە لەسەر داواکردنی ئەولیژنانە لەپێناوی ئاوێتەکردنی پڕۆژەیاساییەکە لەگەڵ پڕۆژەیاسای دەستەی دەستپاکی بۆ دەنگدان لەسەری بەم زوانە .
وەئەنجومەن حوێندنەوەی ڕاپۆرت و تاوتوێ کردنی پێشنیاری یاسایی گۆڕانی دووەم لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و شارۆچکەکان ژمارە۱۲ساڵی ۲۰۱۸ کەپێشکەش کڕاوەلەلایەن لیژنەی هەرێمەکان وپارێزگاکان کە ڕێکنەخراوە بەهەرێم تەواوکرد.
وەئەنجومەن دەستی کرد بە دەنگدان لەسەر پێشنیاری یاسای متمانەی تەندروستی کەپێشکەش کراوە لەلایەن لیژنەی ژینگەو تەندروستیەوە بۆ دابین کردنی چاکیی خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی و دەستکەوتنیان لەلایەن هاوڵاتیەکانەوە لەهەموو لاێک لەوڵاتداوەلەهەرکاتێکداوەبۆ سووک کردنی باری دارایی لەسەر هاوڵاتیەکان وەسنوور دانان بۆ هەژاری وەبەدیهێنانی ڕای کۆمەکی کۆمەڵایەتی و دادی تەندروستی .
وەئەنجومەن کەلەدانیشتنەکەیدا هەندێکی بەڕێز بەشیر حەدداد جێگری ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکایەتی کرد دەستی کردبەخوێندنەوەی ڕاپۆرتوتاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای ئەنجومەنی ئاوەدان کردنەوە کەلەلایەن لیژنەکانی حزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەودارایی وچاوودێری کردنی بەجێهێنانی پڕۆژەی حکومەتی وە پلان دانانی ستراتیژی پێشکەش کراوە .
لەلای خۆیەوە بەڕێز جێگری سەرۆکی ئەنجومەن ئاماژەی دا بەبەردەوامی گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەی یاساکە بەتەنیشت پێکهێنانی ۆرک شۆپێک وەوتوێژ کردن لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوندی دارەکان بۆ پێگەیاندنی پڕۆژەی یاساکە.
وەئەنجومەن کۆتایی بەخوێندنەوەی ڕاپۆرت وتاوتوێ کردنی پێشنیاری یاسای گۆڕینی دووەم وە قەرەبوو کردنی زیان لێ دراوەکان بەبۆنەی پڕۆسەجەنگیەکان و هەڵە سەربازیەکان و پڕوسە تیرۆرستیەکن ژمارە۲۰ساڵی ۲۰۰۹ کەپێشکەش کراوە لەلایەن لیژنەکانی یاسای و شەهیدەکان و قوربانیان وبەندی کراوەکان و مافی مرۆڤ.
لەلای خۆێەوەلیژنە پەیوەندیدارەکە دەری خست پێویستە بخرێتە بەرچاو پێشنیارەکان لەپێناوی پێگەیشتنی پڕۆژە یاساییەکە .
لەلای خۆیەوە سەرۆک حەلبوسی دەری خست کەئامانج لە‌پێشنیاری یاساکە پشت دەبەستێت بەلابردنی کۆسپەکان لەڕێی گەڕانەوەی هاووڵاتیەکان بۆماڵەکانیان و قەرەبوویان بکرێت لەوزیانانەی کەپێیان گەیشتوە بەبۆنەی پڕۆسە سەربازیەکان ، وەهانی ئەنجومەنی دابۆمیوانداری کردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆزانینی هۆی دواکەوتنی پێدانی قەرەبوو لگەڵ پێویستیی کارکردن لەگەڵ بڕیارەکانی دادگا وە هەڵوەشاندنەوەی لەلایەن هەندێ کارمەندانی لیژنەکانی قەرەبوو داوای کرد ـەهەڵوێستێکی ڕاستەقینەبۆ پێگەیشتنی یاساکەو کۆبوونەوەێکی هاوبەش بکرێت لەلایەن هەردوولیژنەی مافی مرۆڤ و یاسایی .
وەبەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەری خست کەمیوانداری کردنی خاتونە نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق لەدانیشتنێکی داهاتوودابۆ باسکردنی ئەنجام وتاوتێ کردنەلەگەڵ سەرۆکایەتیەکان و سەرچاوە ئاینیەکان و خۆپیشاندەرانە وەڕۆشنایی خستنە یسەر نەخشە ڕێگایەک کە لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە پێشکەش کراوەجگە لەگفتوگۆ کردن لەسەر ئەوپێشنیارەی کە پێشکەش کراوە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران وسەرکۆماری و ئەنجومەنی وەزیران و دەسەڵاتی دادوەری بۆ چارەکردنی قەیرانەکە .
لەدوایدا بڕیار لەسەر کۆتایی هێنان بەدانیشتنەکە درابۆڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو ۳۱/۱۱/۲۰۱۹

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
۱۱/۱۱/۲۰۱۹