بەدەستخۆشی کردنی لە ڕۆڵی کادرە وانەبێژەکان لەپاڵپشتی کردنیان بۆ خۆپیشاندەرە چاکسازی خوازەکان .. ” کەعبی داوادەکات لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی پەروەردە لەبەغداو پارێزگاکانداو سەندیکای مامۆستایان کە ڕۆڵی هەست بەلێپرسینەوەی کاریگەری‌ خۆیان بکەن بەقەرەبوو کردنی قوتابیان بۆ ئەو وانەیانە کە لەکیسیان چووە لەمیانەی دووهەفتەی ڕابردوودا

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نرخی دا بەڕۆڵە گرنگەکەی کادێرە فێرکارە ئاشکراکانی بەدرێژەی مێژوو بەڕاپەڕین و پێشکەوتن ئەوەی کە هەمیشە ڕاستیەکە لە پیاهەڵدانەکەی شەعیردا ئەوەندەی نەمابوو کە مامۆستا ببێ بەپێغەمبەر .
وەکەعبی دەستخۆشی کرد لەڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتیەکانی پەروەردە لەبەغداو لەپارێزگاکاندا وسەندیکای مامۆستاکان لە پاڵپشتی کردنی بزووتنەوەی پیشانداریەکان بۆداواکاریە
کانی چاکسازی و هێنانەدیی یەکسانیی کۆمەڵایەتی وەکۆتایی هێنان بەگەندەڵی و سزادانی گەندەڵکاران ، داوای لێیان کرد بۆ کاریگەر کردنی ڕۆڵە بەرپرسەکەیان لەقەرەبوو کردنی قوتابیان لەو وانەیانەی لە کیسیان چووە لە میانەی ماوەی ڕابووردوودا .
وەبەڕێزی لە بەیانامەێکیدا ڕۆژی چوارشەممە ۱۲ی تشینی دووەم ۲۰۱۹ داوای کرد لە بەڕێوەبەرایەتیەکان و سەندیکای مامۆستایان کە ڕۆڵی هەست بەلێپرسینەوەی خۆیان ببینن لە قەرەبووی قوتابیان لەو وانانەی کەلەکیسیان چووە لەمیانەی دووهەفتەی ڕابووردودا وەکو لابردنی پشووی شەممە یان پتر کردنی پشکی پتر یان بەوڕێگایانەی کەخۆیان بەگونجاوی دەزانن ، بۆ پاراستنی ئاستی فێربوونی ڕۆڵە قوتابیەکانمان وەبەڕێوەبردنی پلانە فێرکەریە دانراوەکان ، جگەلە ئامادەبوونیان بۆ تاقی کردنەوە کانی کۆتایی کەشی وانەخوێندنی یەکەم .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران