جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاویکەوت بە نوێنەری ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق

بەڕێز کەریم حەسەن کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەنوسینگەکەی خۆیدا ڕۆژی چوارشەمە ۱۳ ی تشرینی دووەم ۲۰۱۹چاوی کەوت بە نوێنەری ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراقدا خاتو خێنین بلاسخات ، بەئامادە بوونی بەڕێز بەشیر حەددااد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
وەکەعبی ستایشی هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتوەکانی کرد وە نێردەرە نەتەوەییەکان لەوڵاتدا وە خاتو بلاسخارت بەتایبەتی لەچوارچێوەی پشتگیریی عێراق وپەیوەندی کردن لەگەڵ لایەنە یاساییەکان و کار هەڵسوڕێنەرەکان بەوشێوەیەی یارمەتیی بەجێهێنانی داواکاریەکانی خۆپیشاندەرەکان دەدات ، وەنرخی دابە ئامادە بوونی خاتو بلاسخارت لەگۆڕەپانەکانی خۆ پیشانداندا وەگوێگرتنی ڕاستەوخۆی لە هاونیشتمانە کان لەوێ ، جگەلە چاوپێکەوتنی بەسەرچاوەی ئاینی لە نەجەفی شەریفتردا و بەردەوام بوونی لە چاوپێکەوتنەکانیدا لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران ونوێنەراندا وە هەموو هێزە سیاسیەکان وسەندیکاکان و یەکگرتوەکان وچالاکوانەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان .
وەکەغبی لەمیانەی چاوپێکە‌وتنەکەدا جەختی بەوەدا کە ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامە لە خێراکردن بۆ ئەنجامدانی چەپکێک لە یاساکان و بڕیارە چاکسازەکان کە ڕێکدەکەوێت لە گەڵ داواکارە مافدارەکانی خۆپیشاندەران، ئاماژەی کرد کەلەوێدا سووربوون هەیە لەلایەن سەرۆکایەتی و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ گۆڕانکاری کردنی پێویست لەکۆمەڵێک یاسای گرنگ کە چاوەڕێکردنی درێژەی خایان لەلایەن گەلەوە بەتێپەڕبوونی ساڵانی ڕابووردوو ، لەوانەش یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن وهەڵبژاردن وەبەڕێکردنی گۆڕانکاریی دەستوری ووەزارەتیی پێویست ، پێی لەسەرئەوە داگرت کە چەپکی چاکسازی دانانی یاسای خزمەتگوزاری دەگرێتەوەکە پێویستیەکانی کۆمەڵگابەجێ دەهێنێت.
وەکەعبی سوور بوو لەسەر پێویستیی درێژەدا ن بە هاوبەشی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتوەکاندا بۆ هەموو ئەوانەی کە خزمەتی عێراق دکەن ، وەهاریکاری کردن بۆ پێگەیادنی یاساکان کە هیوای هەموو لایەنەکانی گەلی عێراقی دەهێنێتە دی .

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەڕان
‌‌