سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریكا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوار شەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق.
لە دیدارەكەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات كرا، لەگەڵ رێگەكانی پتەوكردنی هاریكاری لە بواری ئەمنی و ئابوری، و تەئكیدكرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی هاریكاری هاوبەش لەبواری ریشەكێش كردنی تیرۆر.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
20 تشرینی دووەمی 2019