كه‌عبی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ڕێكده‌كه‌ون له‌سه‌ر دوباره داڕشتنه‌وه‌و چاككردنی سیستمی هه‌ڵبژاردن
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20/11/2019 پێشوازیكرد له جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عیراق خاتوو ئه‌لێس وولبۆل و شاندی یاوه‌ری.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی به‌نده یاساییه‌كانی هه‌ردوو یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرا‌و تیشك خرایه‌سه‌ر ئه‌و ده‌قانه‌ی كه پێویسته هه‌موار بكرێنه‌وه.
كه‌عبی دوپاتیكرده‌وه كه پێویسته هه‌وڵه‌كان چڕبكرێنه‌وه بۆ ده‌ركردنی یاسای پێگه‌یشتو و سه‌ركه‌وتو بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
20/11/2019