كه‌عبی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م هه‌مواركردنی یاسای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانپێگه‌یشتوان
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 28/11/2019، سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی كرد، بۆ تاوتوێكردنی هه‌مواركردنی دووه‌م بۆ یاسای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانپێگه‌یشتوان به‌هۆی كرده‌وه جه‌نگیه‌كان و هه‌ڵه‌ی سه‌ربازی و كرده‌وه تیرۆریستیه‌كان.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی كاری لیژنه‌كان و ڕاپۆرته پزیشكیه‌كانی تایبه‌ت به‌ده‌ستنیشانكردنی زیانپێگه‌یشتوان كرا‌و كه‌عبی جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ڕه‌چاوكردنی وردبینی بۆ هه‌مو ڕێوشوێنه‌كانی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانپێگه‌یشتوان له هه‌مو ناوچه‌كانی وڵات.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
28/11/2019