سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆكایەتی لیژنەی یاسایی كرد بۆ تاوتوێكردنی بەندەكانی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی هەردوو جێگرانی و سەرۆكی هێزە سیاسیەكان و نوێنەری نوسینگەی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق سەرۆكایەتی لیژنەی یاسایی كرد بۆ تاوتوێكردنی بەندەكانی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان سەبارەت بەرێوشوێنەكانی هەمواری پێویست و بەمەبەستی دەنگدان لەسەری.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەمیانی كۆبونەوەكە تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی دەركردنی یاسایەكی دادپەروەر بۆ سەرجەم گەلی عێراق بەمەبەستی گەڕانەوەی متمانە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی سیاسی و بواردان بە رۆڵەكانی گەل بۆ گەیشتن بە ئەنجومەنی نوێنەران بە پێی سیستمی بەرزترین دەنگ.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داواشی لە لیژنەی یاسایی و سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان كرد بۆ كۆبونەوەیەك لە سبەینێ سێشەممە بەمەبەستی تەواوكردنی سەرجەم گفتوگۆ و تێبینیەكان سەبارەت بە یاساكە و بۆچوونی شارەزا و هونەرییەكان سەبارەت بە هەمواركردنەكە.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
2 كانونی یەكەمی 2019