سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆكی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی كرد لە بەرێز ئوسامە نوجێفی سەرۆكی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان.
لە دیدارەكەدا تاوتوێی دوا پێشهاتە سیاسیەكانی وڵات كرا دوای دەستلەكاركێشانەوەی حكومەت و گرنگی دیاریكردنی سەرۆك وەزیرانێكی نوێ كە بتوانێت ئیدارەی قۆناغی داهاتوو بدات.
هەر لەدیدارەكەدا تاوتوێی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرا و تەئكیدكرایەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی نێوان هاوپەیمانی هێزە عێراقیەكان و بەرەی رزگاری و گەشەپێدان لەقۆناغی ئێستادا بۆ دەربازبوون بە یەك بۆچوونی یەكگلاتوو.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
2 كانونی یەكەمی 2019