کەعبی بۆ سەرۆک فراکسێۆنە سیاسیەکان: کارێکی مێژوویی لەبەردەمی ئەنجومەنی نوێنەراندا هەیە بۆ ڕۆیشتن بەرەو بڕیاردان لەسەر هەردوو یاسای کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن ویاسای هەڵبژاردنێکی دادوەرانە

دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، ڕۆژی دوو شەممە ۲/۱۲/۲۰۱۹ بەسەرۆکایەتی بەڕێز محەمەد حەلبووسی و ئامادەبوونی بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی و بەڕێز بەشیرحەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەن کۆبوونەوەێکیان پێکەوە هێنا بۆسەرۆکەکانی فراکسیۆنە پەڕلمانیەکان ولیژنەی یاسایی پەڕلەمانی ، بۆگفتوگۆ کردن لەسەربەندەکانی پڕۆژەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی .
وە کەعبی داوای کرد لەسەرۆکی فراکسیۆنە پەرلەمانیەکان بۆ گرنگی پێدان بەیاسای هەڵبژردنێکی باش متمانەی جادەی عێراق بگەڕێنێتەەوە بۆپڕۆسەی هڵبژارد ن و پرۆسەی سیاسی وهاوبشی کردنی کەرتی لاوە نزیکەکان لەبزووتنەوەی جادە ئەمڕۆ ، لههەما کاتدا داوا کرد بە تەرخان کردنی کوریەک بۆنونەرایەتی کردنی کەم ئەندامەکان .
وەلەنیوان کۆبوونەوەکەدا کە نوێنەری نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراقدا تیایدا ئامادەبوو گفتوگۆ لەسەر چەند بەندێکی گرنگ کرا وە بڕیار درا کەئەم بەندانە گفتوگۆی لەسەر بکرێت لەکۆبوونەوەێکی هاوبەشدا لەنیوان لیژنەی یاسایی وشارەزاکانی نەتەوە یەکگرتوەکان وشارەزاکانی کۆمسێۆنی هەڵبژڵردندا بۆڕوون کردنەوەی لە ڕووی هونەری وبەرچاوخستنی لەکاتی دەنگداندا”.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
۲/۱۲/۲۰۱۹