کەعبی داوای دانیشتنێکی کتوپڕ دەکات بە ئامادەبوونی سەرکردە ئەمنیەکان بۆ تۆژینەوە لەبابەت پێکانی خۆپیشاندەران لەبەغدا

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی ئەندامی دەستەی سرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ، داوای کرد دانیشتنێکی کتوپڕ بکرێت ڕۆژی دووشەممەی داهاتو کاژێری یەکی نیوەڕۆبەێامادەبوونی سەرکردە ئەمنیە باڵاکان بەتایبەتی سەرکردایەتی پڕۆسەکانی بەغدابۆگفتوگۆ کردن لەبابەت دەستنیشان کردنی خۆپیشاندەرە ئاشتی خوازەکان لە لایەنە چەکدارە نەناسراوەکانەوە لە ناوچەی سینەکدالەناوەڕاستی بەغدا کەلەقوربانیدا ژمارەێک لەشەهیدان و برینداران بوون .
وەکەعبی جەختی بەوەدا کە پێویستە سەرکردایەتیە ئەمنیەکان بەرپرسایەتی هەڵگرن لەپاراستنی ئەمنی خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان کەداوای چاکساز ی و گۆڕا ن وقەلاچۆکردنی گەندەڵی دەکەن ، وەدەری بڕی کەپێویستە ڕێکاریی ئەمنی بەهێزبکرێت بۆ پاراستنی گیانی ناڕازی کارە مانگرتوەکان لەبەغدا و پارێزگاکاندا .
وەبەڕێزی پێی لەسەر ئەوە داگرت کە سزا ی هەموو ئەولایەن و کە‌سانە دەدرێت کەدەردەکەوێ دەستیان لە کوشتنی حۆ پیشاندەراندا هەیە لە بەغداو پارێزگاکاندا جگە لە دەستنیشان کردنی ئاسمانی لەناوچەی حەنانە لە نەجەفی شەریفدا .
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
۷/۱۲/۲۰۱۹