ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامە لە كۆبونەوەكانی بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكان

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، كۆبونەوەیەكی فراوانی رێكخست كە هەریەك لە جێگری یەكەم و سەرۆكی فراكسیۆنەكانی لەخۆگریبوو بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەش لەچوارچێوەی زنجیرەیەك كۆبونەوەی بەردەوام بەمەبەستی دەركردنی ئەو یاسایە.
لەمیانی كۆبوونەوەكە بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی گەیشتن بە رێكەوتنێكی یاسایی كە خواستی گەلی عێراق لەخۆبگرێت و متمانە بۆ دەنگدەران بگەرێنێتەوە و زامنی هەڵبژاردنێكی پاك بكات و نوێنەری راستەقینەی عێراقیەكان لەسەرتاسەری عێراق دیاریبكات.
بەشداربوانی كۆبونەوەكە تاوتوێی سەرجەم ئەو بیرۆكانەیان كرد كە خراوەتەڕوو لەلایەن شارەزایانی عێراقی و نێودەوڵەتی بۆ كاركردن لەپێناو یەكخستنی بیرۆكەكانی تایبەت بە یاساكە بەمەبەستی دەركردنی بەزوترین كات و تەئكیدیان كردەوە لەسەر ئەوەی خۆكاندیدكردن و دەنگدان مافی ڕەوای سەرجەم عێراقییەكانە.
=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
9 كانونی یەكەمی 2019