کەعبی : بزووتنەوەی ناڕەزایی یارمەتیده‌ره‌ بۆ فراوانکردنی به‌شداریكردنی‌ لاوان بەپێی‌ ڕژێمێکی هەڵبژاردنی دادپەروەرانەو کۆمسیۆنێکی سەربەخۆو بێگەرد

بەڕێز کەریم حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی کرد لەسەر ئەوەی بزووتنەوە ناڕەزاییەکانی ئەم دواریە وەئەودەنگە ڕاپەڕینانەی کەداوای گۆڕان دەکات یارمەتی بەهێز کردنی نوێنەرایەتیی لاوان بەشێوەێکی زۆر فراوان بەگوێرەی ڕژێمێکی هەڵبژاردنی دادوەریانە ودادمەندیانە وجێگیریانە ،جگەلە کۆمیسێۆنێکی هەڵبژاردنی سەربەخۆو بێگەرد ،باسی کرد کە گۆڕانکاریەپێشنیارکراوەکان لەیاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران وکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن مێژووییە ، بەتایبەتی ئەوە دەگونجێت لەگەڵ داواکردنی ڕەوای جەماوەر دا .
ئەمە هات لەنیوان پێشوازی کردنی لەنوسینگەکەی خۆیدا ڕۆژی چوارشەممە ٤ی کانوونی یەکەمی ۲۰۱۹ جێگری نوێنەری تایبەتیی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێرقدا بەڕێز خاتو ئەلیس وولبول بەیاوەریی سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی سیاسی بەڕێز منوج مانیووەژمارەێک لە ڕاوێژکارە سیاسیەکان لە نێرراوی نەتەوەییدا ” یونامی ” .
وەبەڕێزی گفتوگۆی کرد لەسەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی پێشولەبابەت گۆڕانکاریە پێشنیارکراوەکان بۆ هەردوو یاساکن وەباسکردن لە دیارترین ئەزموون و کارکردنە دیموکراتیە جێگیرەکان وەدانراوە لە نیوان سیستەمێکی سیاسیی جێگیرو گونجاوو دادوەرانە ، سووربوو لەسەرپێویستیی هاوکاریی خێرا لە ڕەنگدانەوەی داواکاریەکانی گەل وگۆڕانی بەپڕۆژەی ڕاستەقینە کە گەل متمانە بکات بەپڕۆسەی تەواوی دیموقراتی .
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگر یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٤/۱۲/۲۰۱۹