بەبۆنەی دامەزراندنی سوپاوە .کەعبی داوای پشتگیریی سیستەمی سوپا دەکات بۆ سەقامگیریی باڕو دۆخی وڵات

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەم ڕۆی دووسەممە ٦/۱/۲۰۲۰ ییرۆزبایی خۆی پێشکتەش کرد بەقارەمانانی هێزە چەکدارەکان لەسوپای عێراقی بەبۆنەی ساڵیادی ۹۹ی دامەزراندنی ، داوایکرد کەپێویستە پاڵپشتی سیستەمی سوپابکرێت بەتەواوی ، بۆبەهێز کردنی ڕۆڵی لەگەڕانەوەی سەقامگیری لە دۆخی ئێستادا لەهەموو لاێکی عێراقدا.
وەبەڕێزی داوای لەلایەنە پەیوندی دارەکان کرد بە مسەوگەرکردنی پێدانی ماف وپێویستیەکانی خێزانەکانی شەهیدەکان و بەرەنگاربوونەوەکان لە دژی داعش وەئاگاداربوون لە حاڵی بریندارەکان ،پشتگیریی دەسەڵاتی یاسادانانی دەرخست بۆهەموو ئەوانەی وەستان بەرامبەر تیرۆروەیارمەتی دالە بەدەستهێنانی سەرکەوتنی مەزندا .
وەکەعبی وتی:بەم بۆنەیەوە متمانەی خۆمان نوێ دەکەینەوەبەهەموو ئەفسەرەکان وئەوانەی سەربەسوپای عێراقین، وەجەختی کرد کەهەموو تاکەکەسەکانی هێزی چەکدار لەڕابووردووشداو ئێستاش بەندێکی ڕێگرو قەڵغانێکی قەڵاچنن بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژیە دەرەکیەکان وپاراستنی سەربەخۆیی وڵات وەپتەوکردنی ئەمنوئاسایشی .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکامی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٦/۱/۲۰۲۰