سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێشوازی كرد لە خاتوو جەنین بلاسخارت نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق.
لە میانی دیدارەكە گفتوگۆیان كرد سەبارەت بە دوا پێشهاتە سیاسیەكانی وڵات و بارودۆخی ناوچەكە، هەروەها تاوتوێی دۆسیەی پێكهێنانی حكومەتیان كرد و تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی دەستنیشانكردنی كابینەی حكومەت كە لەئاستی خواستی گەلی عێراقدابێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
6 كانونی دووەمی 2020