سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە عەمار حەكیم دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی كرد لە عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی.
لە میانی دیدارەكە تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات و ناوچەكە كرا لەگەڵ دۆسیەی پێكهێنانی كابینەی حكومەت بەو جۆرەی هاوتەریب بێت لەگەڵ خواستی گەلی عێراق و تەئكید كرایەوە لەسەر رۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران لە رێوشوێنی چاكسازی فراوان و دەركردنی یاسای پێویست.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
6 كانونی دووەمی 2020