هەردوو لیژنەی تەندروستی و دارایی دەکۆڵنەوەلە ئەگەری جیاکردنەوەی پزیشکە ڕاوێژکاریەکان لەیاسای خانەنشینیی یەکگرتوو

لیژنەی تەندروستی و ژینگەبەسەرۆکایەتیی پەڕلەمانتار د.قوتەیبەجبووری وەئامادەبوونی ئەندامەکانی ڕۆژی شەممە ١١/١/٢٠٢٠ کۆبوونەوەێکی هاوبەشی بەست لەگەڵ لیژنەی داراییدا بۆ لێکۆڵینەوە لە گۆڕانی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو بۆجیاکردنەوەی پزیشکە ڕاوێژکاریەکان لەوەزارەتی تەندرۆستیدا وەگۆڕانی ساڵی یاساییان بۆ خانەنشین کردنیان بە ٦٥ ساڵی .
وەلە مەیانەی کۆبوونەوەکەدا ڕوونکردنەوەێکی تەواو پیشاندرا لەبابەت پێویستیەکی زۆر بە خزمەتگوزاریی پزیشکە ڕاوێژکاریەکان وەژمارەیان و هۆکارەکانی کەمبوونەوەی ژمارەیان لەحاڵەتێکدا خانەنشین بکرێن ، جگە لەپێویستیی گۆڕانی ساڵی یاساییان بۆخانەنشین کردنیان .
لەلای خۆیەوە لیژنەی دارایی جەختی کرد لەسەر پێویستیی بەردەوامیی پەیوەندیکردنی وەزارەتی تەندروستی وپزیشکەکان لەگەڵ لیژنەکەدا لەم بارەیەوە و تاوتوێکردنی مەسەلەی گۆڕانی مادەی دوو/ یەکەم لەیاسای خانەنشینی یەکگرتوو بۆمسەوگەرکردنی گرتنەوەی پزیشکەکان بەم گۆڕانە لەپێناوی سوودی گشتیدا .
وەلەلاێکی دیکەوە لیژنەی تەندروستی لە کۆبوونەوەێکی خۆیدا تاوتوێی پێشنیازی یاسای متمانەی تەندروستیی کرد پێش پێشکەشکردنی بۆ دەنگلەسەردانی لەمەیانەی دانیشتنی ئەمڕۆدا.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١١/١/٢٠٢٠