سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی كرد لە خاتوو جوان لۆندیس باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و فراوانكردنی رێگەكانی هاریكاری كرا لەسەرجەم بوارەكان و بەپێی بەرژەوەندی هاوبەش، و تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرەشەكانی تیرۆر و پاراستنی سەروەری عێراق و ئەمن و ئاسایشی و پشتیوانی لە حكومەتی عێراق لە كۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەبوون و زامنكردنی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
تەئكیدیش كرایەوە لەسەر گرنگی چڕكرنەوەی كاری دیبلۆماسی و هێوركردنەوەی ناكۆكیەكان و چارەسەركردنی ئەو كێشانەی ناوچەكە بەدەستیانەوە دەناڵێنێت بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و پاراستنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
15 كانونی دووەمی 2020