سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە پارێزگاری نەینەوا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی كرد لە بەرێز نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا بۆ گفتوگۆ كردن سەبارەت بەو پرسانەی پەیوەندیدارن بە بارودۆخی پارێزگاكە و بەدیهێنانی سەقامگیری تیایدا.
هەر لەدیدارەكەدا تاوتوێی دۆسیەی ئاوەدانكردنەوە و بوژانەوەی ژێرخانی پارێزگای نەینەوا و كاركردن بۆ دەستەبەركردنی پێداویستیەكانی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەرماڵی حاڵی خۆیان كرا و داخستنی دۆسیەی ئاوارەبوون.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
15 كانونی دووەمی 2020