کەعبی :واشنتۆن بەهەموو تواناێکی وئامێرە میدیاییەکانیەۆە هەوڵی دا بۆ بێهێزکردنی خۆپیشاندانەکان بەڵام هیچ سەرکەوتونەبوو

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی لەوە کرد کە خۆپیشاندانە ملیۆنیە سەربەستییەکە جەختێک بوو لەسەر بڕیارە پەڕلەمانیە ئازاکە لەبابەت دەرچوونەدەرەوەی هێزە بیانیەکان لەوڵاتدا، ئاماژەی بەوە دا کابەیاننامەی خۆپیشاندانەکە نەخشەڕێگاێکی دانا بۆخشتەی کشانەوەی هێزە ئەمەریکاییەکان وەبەهەموو توانامانەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەتداهەوڵدەدەین بۆجێبەجێ کردنی بەندەکانی بەڕێگای ئاشتیانە، دیپلۆماسیانە “سیاسیانەو پەڕلەمانیانە “.
ئەمەهات لەوکاتەی کە پێشوازی کردلە بریکاری پەڕلەمانیی وەزارەتی بەرگریی ئەڵەمانی بەڕێز مارکیز غرۆبڵ وەباڵیۆزی ئەڵەمانی بەڕێز ئولە دەبل لەنووسینگەکەی خۆیدا ڕۆژی یەکشەممە ۲٦ی کانوونی دووەم ۲۰۲۰، بەئامادەبوونی سەرۆک لیژنەی ئەمنوبەرگریی پەڕلەمانی بەڕێزمحەممەد ڕەزا ئال حەیدەر .
وەبەڕێزی پتروتی که خۆپیشاندانەکە بەژمارە ملیۆنیەکەیەوە بەڕێوەبەرانی ئەمەریکای نارەحەت کرد لەسەر هەموشیانەوەترامپ وەجەختی لەسەر ئەوەبۆکردن بەوەی کەهیچ گومانی تیانیە کەلە ئاستی ڕەتدانەوەی گەل لەبوونی هێزەئەمەریکاییەکان وئەوسیاسەتانەو جموجووڵانەی سەرۆکی ئەمەریکایی دەیکات لەگەڵ عێراقدا، ئەاماژەی دابەوەی کە واشنتۆن هەوڵی دا بەهەموو تواناێکی و ئامێرە میدیاییەکانیەوە نەیتوانی خۆ پیشاندانەکە لاواز بکات و ڕێ بگرێت لەوەی گەل وتەی خوی بڵێت لەبەردەمی هەموو جیهاندا.
وەلەمیانەی کۆبوونەوەکەدا جەختی کرد لەسەرڕۆیشتن بەرەو گرێبەستی پتر لە ڕێککەوتنەکانی ئابووری و وەبەرهێنان ، وەئاسان کردنی گرێبەستی هاوبەشی لەگەڵ پیاوانی کارو بازرگان و خاوەن ئابووریەکان لەنیوان هەردوو وڵاتی دۆستدا ، کەعبی ئاماژەی بەوەدا کەبڕیارە پەڕلەمانیەکە ڕێگا دەدات بەحکومەت بە پێداچوونەوەی هەموو ڕێککەوتنە ئەمنیەکان لەگەڵ سیستەمە جیهانیە کان لەڕووی هاریکاریی هەواڵگری و پێشخستن وهەموولایەنەکانی مەشق کردن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران