سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی قایمقامیەتی فەلوجە دەكات

محەمەد حەلبوسەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی قایمقامیەتی فەلوجەی كرد، ئەوەش لە میانی سەردانی مەیدانی بۆ شارەكە.
لە میانی سەردانەكە بەرێزیان زانیاری وەرگرت لەبارەی باری خزمەتگوزاری لە فەلوجە، و تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی هەوڵی زیاتر لەو دۆسیەیەدا، بۆ خزمەتكردنی دانیشتوانی مەدەنی و بەدیهێنانی داواكارییان.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی بارودۆخی ئەمنی كۆڵیەوە و ئاماژەی بە گرنگی پێشتوانی لە دامەزراوەی ئەمنی كرد، و پتەوكردنی پەیوەندی نوێوان دەزگا ئەمنیەكان و هاوڵاتیان و پاراستنی سەقامگیری.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
1 شوباتی 2020