سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریكا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، پێشوازی كرد لە ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق.
لە دیدارەكەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نوێنەران هەردوو وڵات و رێگەكانی پشتیوانی لە عێراق و پتەوكردنی هاریكاری بوارەكانی ئاسایش و ئابوری كرا، هەروەها تاوتوێی پێكهێنانی حكومەتێكی نوێی بەهێز كرا كە بۆچونێكی ڕونی هەبێت بۆ جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی چاكسازی، و بتوانێت پێداویستیەكانی گەلی عێراق دابینبكات لەگەڵ دۆسیەی هەڵبژاردنی داهاتوو و ڕەخساندنی بارودۆخێكی لەبارە بۆ ئەنجامدانی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
1 شوباتی 2020