کەعبی گواستنەوەی قوتابیان و کەسوکاریان لەچین پێویستیەکی زۆر گەورەیە وەکار دەکەین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا بۆ ڕێگریكردن له‌ گەیشتنی په‌تای‌ کۆرۆنا بۆ عێراق

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سوور بوو لە سەر ئەوەی کە پێویستە لە سەر دەسەڵاتی بەجێهێنان کەقوتابیە عێراقیەکان و کەسوکاریان لەچیندا یەکەم پێویستی بێت ، وەکار بکرێت بۆ گەڕانەوەیان بەخێرایی لەگەڵ بەکارهینانی هەموو ڕێکارەکان بۆ پێویستیی خۆپاراستن .
ئەمە هات لەمیانەی سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەێکی هاوبەشی لیژنەی تەندرووستی و ژینگە لە ئەنجومەنی نوێنەراندا ڕۆژی دووشەممە ۳ی شوباتی ۲۰۲۰ بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەو بریکاری هونەریی وەزارەتی تەندروستی و نوێنەر ێکی وەزارەتی گواستنەوەو بەڕێوەبەری هێلەکانی ئاسمانیی عێراق وە یارمەتی دەری بەڕێوەبەریی فەرمانگە ی تەنرووستتیی گشتی .
وەکەعبی وتی : پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندییدارەکان کار بکەن لە گەڵ ئەم دەردەداو دەردەکانی دیکەش بەشێوەێکی خێراو بۆقەدەغە کردنی گەیشتنی ئەم درمانە بۆ عێراق وە پاراستنی ژیانی عێراقیەکان چ لەناوەوەو چ لەدەرەوەی وڵات .
وەبەمەبەستی ئاگاداربوون لەدوا پێشهاتەکان لەبابەت حاڵ و ئەحواڵی قوتابیە عێراقیەکان لە چین بەتایبەتی ئەوانەی لە شاری ووهاندان پەیوەدی کرالەگەڵ کونسوڵی عێراقی لەم شارەدا ئەحمەد عەزاوی کەبەکورتی باسی دووا زانینەکانی کرد لەبابەت هەماهەنگیی پەیوەندیی لەنیوان عێراق و حکومەتی چینیدا بۆ گواستنەوەی قوتابیەکان وکەسو کاریان وە ڕێکخستن لەگەڵ لایەنە هونەریە عێراقیەکان و چینیەکاندا بۆ نەهێشتنی ڕوودانی هیچ تووش بوونێک .
وە بریکاری هونەریی وەزارەتی تەندرووستی ئاشکرای کرد کەوەزارەت لەیەکەم کاتەوە کاری کردووە بۆ ئاشکراکردنی چین وەڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانی بە حاڵەتی کوتوپڕی لەبڵاو بوونەوەی نەخۆشەکە لەچیندا بۆ هەماهەنگی کردن لە گەڵ لایەنەکاندا وە بانگهێشتنێک بۆ بەستنی دانیشتنێک لەنیوان سەرۆک وەزیران و وەزیری دەەوەو وەزیری گواستنەوەبۆگواستنەوەی عێراقیەکان لە چین ، هەروەها ڕێکاری خۆپاراستنی زۆری کردووە کە پەیوەندی هەیە بەئاسایشی ژینگەو تەندرووستیەوە لە فڕۆکە خانەکانداوە دڵنیا بوون لە پاکیی هاتوان بۆ عێراق ، ئاگاداری دا کە ڕێکارەکانی دیکەش دەگیرێتە بەر لە میانەی کاژێرە کەمەکانی داهاتوودا پەیوەندەبەئامێرەکانی ئاشکرا کردن و پترکردنی ڕێکارە خۆپارێرەکان لە مەرزە سنووریەکانی عێراقیدا .
کۆبوونە وەکە کۆتایی هات بە چەند ڕاسپاردەێک کە بەخێرایی بەرز دەکرێتەوە بۆ نووسینگەی سەرۆکی وەزیران بۆ جێ بەجێ کردنی وەلەنیوانیانداپێکهێنانی شانەێکی قەیرانی باڵا بەسەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وزیران و ئەندامیەتی وەزیری تەندرووستی و گواستنەوەو ناوخۆیی و دەرەوەو دارایی بۆبەدواچوونی درێژەی ئەم درمەداوە خێراکردن لە گواستنەوەی عێراقیەکان کە لە چیندان وە دانانی کاتێکی ورد بۆ تەواو کردنی کارەکە وە دڵنیابوون لە پاکیی هاتوان بۆ عێراق لە وڵاتەکانی دیکەوە .
هەروەها ڕێککەوتن لەسەر تەرخان کردنی بڕەکانی دارایی لە بودجەی کوتوپڕیدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکەو کڕینی ئامێرە پویستەکانی ئاشکرا کردنو ئامێرەکانی تاقی کردنەوەو لە دەرەوەی ڕاسپاردەکانی بەجێ هێنانی گرێبەستە حکومەتیەکان ، جگە لەناچارکردنی لایەنە پەیوەندی دارەکن بۆ چاودێری کردنی ئەوانەی دێن بۆعێراق بەتایبەتی لە چینەوە و هەروڵاتێکی دیکەش کە حاڵەتی تووشبوونی تێدا ڕاگەێندراوە ، وە دە سەڵاتی فڕینی مەدەنی ناچاربکرێت کە پەیوەندبێت بەئاگادارکردنی وەزارەتەکانی تەندرووستی وە ناوخۆیی به جمو جووڵی ئەوانەی هاتوون بۆ عێراق پێش گەیشتنیان بە فڕۆکە خانە خۆجێییەکان .هەروەها بەڕێزی جەختی کرد لەگرنگیی هاوکاریی ڕاستەو خۆو هاوبەشیی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانیدا بۆ دەسکەوتنی ئامێرەکا ن و پویستیە پزیشکیەکان بەشێوەێکی خێرا وەهەستانی تۆڕی ڕگەیاندنی عێراقی بەبڵاوکردنەوەی بەرنامەکان ودۆسیە رووناک کەرەوەکان بۆ حۆپاراستن ، ئاشکرای کرد کەلە کۆوونەوەکەدا گەشتوونەتە بڕیارێک بۆ پێویستی لەسەروەزارەتی تەندرووستی بەپێشکەش کردنی داواکارییەک لە بودجەی ۲۰۲۰ دا بۆدابڕکردنی بڕە پارە چەسپاوەکان بۆ درووست کردنی بنکەکانی دابڕینی پێشکەوتوولە هەموو پارێزگاکاندا بە مەبەستی ئامادەبوونی بەرەنگاربەتیی هەر مەترسیەکی ئایندەیی .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران