کەعبی جەخت لەسەر پاراستنی سامانی نەوت دەکات و داوای هاوکاری یاسادانان و بەجێهێنان ده‌كات بۆ بەدیهێنانی

کەعبی داوای پیاچوونەوەبەسەر سیاسەتی نەوتیدا دەکات لەهەموو لاێکی وڵاتداو هاوکاریی کردن لەکردنەوەی دۆسیە پەیوەندی دارەکان
بەڕێزحەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران توندبوو لەسەر پێویستیی پاراستنی سامانی نەوت بە تایبەتی ئەوەی پەیوەندە بە میکانیزمی پێدانی گرێبەستەکانی کۆمپانیاکان و لێکۆڵینەوەی بەردەوام لە هەنگاوەکانی ڕێپێدان جگە لە پێدان و دابەش کردن و ناردنە دەرەوەی وزە وکاری کارخانە پاڵاوتەکان ، داوای کرد بۆ هاوکاریی ” پەلەو هەمیشەیی ” لەنیوان هەردوو دەسەڵاتەکانی بەجێ هێنان و یاسادانان بۆچارە سەرکردنی ئەو کەموو کوڕیەی کەهەیەلە کەرتی نەوتدا وەپاراستنی لەو هەوڵانەی کەدەدرێت بۆ ڕووخاندنی .
ئەمە هات لە ڕۆژی چوارشەممەدا ٥ی شوباتی ۲۰۲۰ لەسەرۆکایەتی کردنی بەشێک لەکۆبوونەوەێکی تایبەتی لیژنەی نەوتو وزەو ،دەستپاکی و دارایی و ، یاسایی کەبریتی بوو لەمیوانداریی کردنی ژمارەێک لە بەرپرسان لە کەرتی نەوتیدا ، بۆلێکۆڵینەوە لەکۆمەڵێک بابەت لەوانە بابەتی هەردوو کومپانیای “گازو قەیوان ” .
میوانداریەکە هات لەبەر تیشکی پێکهێنانی لیژنەی پەڕلەمانیی لێکۆڵینەوە بەسەرۆکایەتیی بەڕێز کەعبی تایبەت بەگرێبەستی خزمەتگوزاری و پارەکۆکردنەوەو گرێبەستی هەردوو کۆمپانیای ” گازو قیوان ” ، وەلێکۆڵینەوە لە گرێبەستەکانی کۆمپانیای نەوت ناردنی سۆمۆ لەساڵی ۲۰۱٥ وەهەتائیستا.
وەکەعبی ئاماژەی دا بە پێویستیی هاوکاریی هەموولایەنەکانی بەجێ هێنان لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەن‌ی نوێنەران ولیژنە پەڕلەمانیە پەیوەندی دارەکان لەبابەت کردنەوەی دۆسیەکان وە ڕوونکردنەوەوڕاست گۆیی لەگە ڵ گەلدا لەپێشکەشکردنی هەموو درێژەو زانستیەکانی وردە پێویستەکان لە پێناوی پاراستنی دارایی خەڵکی و سزادانی کەمتەرخەمەکان ،داوای کرد بە پیاچوونەوەی سیاسەتی نەوتی لە هەموو لاێکی وڵاتدا .
وەبەڕێزی جەختی کرد لەسەر ڕۆڵی دیوانی چاودێریی دارایی ودەستەی دەستپاکی وە هەوڵەکانێان لەکارو وردبوونەوەو بەدواچوونی هەموو گرێبەستەکانی حکومەت لەوانەش نەوتی .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٥/۲/۲۰۲۰