ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیادا تاوتوێی هاوکاریی هاوبەشیان وە پتەوکردنی پەیوەندیی هەردوولایان دەکات .

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵە سیرینی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیادا لەبەغدا بەڕێز ستیڤن هیکی تاوتوێی ڕێگاکانی هاوکاریی هاوبەشی لەنیوان هەردوولایاندا کردو پتەوکرنی چوارچێوەی هەماهەنگی لەنیوانیاندا وەمیکانیزمی پەیوەندی لەنیوان باڵیۆزخانەو ئەمینداریەتی گشتییی ئەنجومەنی نوێنەراندا لەوبابەتانەی کەجێگەی گرنگیپێدانی هەردوولایانە وەگۆڕینەوەی شارەزاییە هەردوولاییەکانیان .

ئەمەهات لەمیانەی سەردانێکی ئەمینداری گشتیی بۆ باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەغدا ئەمشەو .

وەلەدیدارەکەدا باسکرالە ڕەوشە سیاسیەکانی ئێستا لە گۆڕەپانی عێراقیدا وەهەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ وەئەوجموجوڵانەی کەهەیە بۆ کۆتایی پێهێنانی ئەوقەیرانەی کەعێراق ئێستا پێیدادەڕوات ، وەجەختکردن لەسەر گرنگیی پاراستنی ئەمن و سەقامگیریی هاووڵاتیاندا .

وەهەردوولا جەختیانکرد لەسەرگرنگیی وتووێژو ڕێکەوتن بۆچارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکان وپێکهێنانی حکومەتێک هەموولایەنەکان ڕازی بکات وەداواکاریەکانی خۆپیشاندەرەکان بەجێبهێنێت وەپێویسته ڕاوبۆچوونەکان لەیەک نزیکبکاتەوە لەبابەتە ڕاجیاوازەکانداو چارەسەربکرێن وپەنانەبرێتەبەر ڕێگاناڕاستەکان لەکارکردن لەگەڵ خۆپیشاندەراندا و ئازاردانیان، هەروەها موڵکی گشتی وتایبەتی بپارێزرێت ،وەهاوکاریکردن لەگەڵ هێزەئەمنیەکاندا وەدوورکەونەوە لەلێککەوتنیان بەوشێوەیەی کاریگەرییەکی ناخۆشی دەبێت لەنیوان هەردوولایاندا .
وەلەکۆتایی دیدارەکەدائەمینداری گشتی قەڵغانی ئەنجومەنی نوێنەرانی پێشکەش بەباڵیۆزی بەریتانیا کرد .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران
پێنجشەممە ٦/٢/٢٠٢٠