سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە هاوتا تونسییەكەی دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، چاوی كەوت بە بەرێز راشد غەنوشی سەرۆكی پەرلەمانی تونس ئەوەش لەپەراوێزی سی هەمین كۆنگرەی نائاسایی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی چەندین پرس و دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە و پتەوكردنی هەماهەنگی عەرەبی كرا، بەرێزیان تەئكیدیكراوە لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق دەرحەق بە پرسی فەڵەسیتن و مافی گەلی فەڵەستین لەدەوڵەتێكی سەربەخۆ لەسەر تەواوی زەویەكەی كە پاتەختەكەی قودس بێت.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و كۆماری تونسیشی كرد لەسەرجەم بوارەكان و گەشەپێدانی پەیوەندیی پەرلەمانی نێوان هەردوو وڵات.
لای خۆیەوە غەنوشی گرنگی پێدانی حكومەت و گەلی تونسی نیشاندا بە كاروانی دیموكراتی لە عێراق و ئەو دەستكەوتانەی بەدیهاتوون لە بنیاتنان و گەشەپێدان و سەركەوتن بەسەر تیرۆردا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
8 شوباتی 2020