سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆك كۆمار دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار بۆ تاوتوێكردنی دوا پێشهاتە سیاسییەكانی وڵات و دۆسیەی پێكهێنانی حكومەت.
لە دیدارەكە تەئكیدكرایەوە لەسەر گرنگی پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز كە نوێنەرایەتی سەرجەم پێكهاتەكانی گەلی عێراق بكات و بۆچونی ڕونی هەبێت بۆ جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی چاكسازی و بتوانێت دواكاری و پێداویستی گەلی عێراق دەستەبەر بكات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
11 شوباتی 2020