سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە ئەمیری كوەیت دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، چاوی كەوت بە شێخ سەباح ئەحمەد جابر سوباح ئەمیری كوەیت بە ئامادەبوونی مەرزوق غانم سەرۆكی ئەنجومەنی ئومەی كوەیتی.
لەمیانی دیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەی هەردوو وڵات كراو تەئكید كرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی هاریكاری لەسەرجەم بوارەكان بەوجۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی برا دەكات، هەروەها تاوتوێی دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی سەر گۆڕەپانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی كرا لەگەڵ كاری هاوبەش بۆ سەقامگیری ناوچەكە و هێوركردنەوەی ناكۆكییەكان.
لای خۆیەوە شێخ سەباح لەمیانی دیدارەكە تەئكیدی كردەوە لەسەر پشتیوانی كوەیت بۆ سەقامگیری و گەشەسەندنی عێراق.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
11 شوباتی 2020