سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریكا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، پێشوزای كرد لە ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق.
لە دیدارەكە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و رێگەكانی پشتیوانی لە عێراق كرا، لەگەڵ پتەوكردنی هاریكاری لە بوارەكانی ئەمنی و ئابوری بەپێی بەرژەوەندی هاوبەش.
هەر لە دیدارەكە تاوتوێی دوای پێشهاتە سیاسیەكانی وڵات كرا، لەگەڵ چەندین پرسی جێی بایەخی هاوبەش.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
15 شوباتی 2020