كه‌عبی داوا له‌ ده‌زگای‌ شەهیدان ده‌كات هەوڵەکانی زیاد بكات بۆ سەرپەرشت کردنی کەسوکاری شەهیدان وەداوا لە دەزگاکانی وڵات دەکات كاری‌ زیاتر له‌م بواره‌دا بكه‌ن

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی کرد کەکاتی ئەوەهاتووە کە سکاڵای دادوەری بکرێت لەدژی هەموودەزگاولایەنەکان و ئەوکەسانەی کەلەپێشووداوەئێیستایش بەردەوامن لە خستنی کوسپ لەڕێگەی مافەکانی کەسوکاری خاوەن قوربانیانی بەعسی وداعش وەکارناکات لەگەڵ هەردوو دەزگاکانی شەهیدان و بەندیە سیاسیەکان وەوەڵامی کۆمەڵێک نووسراوی فەرمییان لەم بابەتە نەداوەتەوە ، هۆشداری دا لەبەردەوام بوون لەسیاسەتی گوێ پێنەدان کەهەندێ لەلایەنەکان ئیشی پێ دەکەن بە مافەکانی شەهیدەکان .
وەبەڕێزی ڕۆژی یەکشەممە ۱٦ی شوباتی ۲۰۲۰ لەمیانەی پێشوازی کردنی لەسەرۆکی دەزگای شەهیدانی نوێ بەڕێز کازم عوێد وە بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەەرایەتی گۆڕەبەکۆمەڵەکان بەڕێز زیائ کەریم ، تاوتوێی دۆسیەی بەش پێدانەکانی دارایی بۆ دەزگاکە کرد وە بەدواچوونی کارپێکردنی هەموونوسراوەکان وڕێکارەکانی پەیوەندیدار بەمافەکانی کەسوکاری شەهیدەکان لە مووچەو ئاسانکردنی پارەپێدانی خانوودرووستکردن و قەرز پێدانی گونجاو وە دابەش کردنی پارچەزەوی یان درووستکردنی کۆمەڵبووی نیشتە جێیی .
وەکەعبی بەڵێنی دا بەبەستنی دانیشتنێک لە نیوان دەزگای شەهیدەکان و لیژنەی داراییدا پاشگەیشتنی یاسای بودجەبەئەنجومەنی نوێنەران بۆوتووێژکردن لەئەگەری پترکردنی بەشەداراییەکەبۆ دەزگاکە ، وەبەوشێوەیەی یارمەتی دەستخستنی هەموو کارە داراییەکانی پەیوەندی دار بە خێزانەکانی شەهیدەکان وەئاسانکردنی هەموو پەیوەندیەکانیان کەپەیوەندیدارە بەوەزارەتەکان ودەزگاحکومەتیەکان .
وەجێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەن داوای کرد لەدەزگای شەهیدەکان بۆپترکردنی هەوڵەکانی لە یارمەتی دانی کەسوکاری شەهیدەکان ،چونکە خاوەنی نامەێکی ڕەوایی ومرۆڤایەتیە، کەلەوانەیە قەرەبووی قەرزو وەفاداری بکات بۆ ئەوشەهیدانەی کەخۆیان بەخت کردووەلەپێناوی بەرزکردنەوەی ئاڵای ‌‌وڵات وپاراستنی گەلەکەیدا، لەهەمان کاتداداوای کردلەهەموودەزگاپەیوەندیدارەکان بەهاوکاری کردنی کاریگەرلەگەڵ هەردوو دەزگای شەهیدەکان و بەندیەسیاسیەکانداوەپێشکەش کردنی هەمووپاڵپشتیەک بۆهەردووکیان ، وەدەری بڕی کەئەنجومەنی نوێنەران ئامادەیەبۆ پێشکەشکردنی هەموو پاڵپشتیەک وکارکردن لە میانەی گیانی یەک تیپدا بۆ ئاسانکردنی هەموو کارێک کەپەیوەندی هەیە بەمافەکانی کەسوکاری شەهیدەکان وبەندیەسیایەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران