سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە دكتۆر بەشیر حەداد دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە دكتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.
لەمیانی دیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی وڵات كرا و تەئكید كرایەوە لەسەر كاری هاوبەش و گرنگی بوونی بۆچونێكی ڕوون بۆ ئیدارەدانی وڵات و هەڵگرتنی بەرپسیارێتی.
هەر لەدیدارەكە تاوتوێی كاری ئەنجومەنی نوێنەران كرا لە قۆناغی داهاتوودا و تەواوكردنی یاسا گرنگەكان كە ڕاستەوخۆ كاریگەریان لەسەر ژیانی هاوڵاتیان هەیە و بەشدار دەبێت لە بەدیهێنانی چاكسازی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
18 شوباتی 2020