د.بەشیر حەداد: ئەگەر حکومەتی نوێی عێراق بەبێ کورد پێکبهێنرێت، کورد دەنگی پێنادات و پرؤسةى سياسيش له عيراقدا سةقامگير نابيت

رۆژی شەممە ٢٠٢٠/٢/٢٢ دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە شاری هەولێر بەشداری کرد لە دیداری دەزگای ستاندەر کە لە ژێر ناونیشانی “دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و تورکیا بەسەر هەرێمی کوردستان” رێکخرابوو.
لە سەرەتای پانێڵەکەدا دکتۆر بەشیر حەداد، ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی عێراق لە دامەزراندنییەوە تا ئێستا هەندێک کێشەی بونياديى گەورەی هەیە و تاوەکو ئێستاش بەچارەسەرنەکراوی ماونەتەوە یەکێک لەوانەش ئەوەیە کە عێراق لە چەندین پێکهاتەى نةتةوةيي و مەزهەبی جیاواز پێکدێت و لكاندنيان به يەکەوە بەزۆر بووە و، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستاش بەشێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ ئەو پێکهاتانە نەكراوه .
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگەیاند، پاش ساڵی ٢٠٠٣ پێکهاتەکانی عێراق چاوەڕێیان دەکرد عێراقى نوێ لەسەر بنەمای تەوافوق و هاوسەنگی و بەشداریکردن دروست بێت، بەڵام دوای ئەم هەموو ساڵانەش ئەم سێ بنەما گرنگانه جيبەجى نەكراون.
سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی عێراقیش دکتۆر بەشیر حەداد رایگەیاند، خۆپیشاندانەکان لە سەرەتاوە خۆرسک بوون، بەڵام دواتر هەندێک لایەنی شیعی هەوڵیاندا ئەو خۆپیشاندانانە بقۆزنەوە بۆ جێبەجێکردنی هەندێک مەرامی سياسيي خۆیان.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگەیاند، پێویستە هەرێمی کوردستان سیاسەتی خۆی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و لە بەرامبەر عێراقیش دابريژيتەوه و پێویستە لە ناو هەرێمی کوردستان نێوماڵى كورد رێکبخاتەوە و ئەو رێکخستنەش بەهێزترین چەکە بۆ مامەڵە كردن لەگەڵ بارودۆخی ئێستای عێراق و، لەسەر ئاستی عێراقیش پێویستە پەیوەندییەکان لەگەڵ لایەنی شیعی و سوننی رێکبخرێنەوە لەسەر بنەمای ئەو پێشهاتانەی کە هاتوونەتە دی تاوەکو لەو گێژاوەی عێراق تێی کەوتووە بەکەمترین زیان لێی دەربچێت.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٠٢٠/٢/٢٢