کەعبی : بەیانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوینەران کۆبوونەوەیه‌ک دەبه‌ستێت بۆ لێکۆڵینەوەی بەرنامەی وەزارەتی و به‌رنامەی حکومەتی نوێ

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، جەختی کرد لەسەر ئەوەی کە دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بەیانیی دووشممە کۆبوونەوەێک دەکات بۆ ڵێکۆڵینەوەی پڕۆگرامی حکومەتی بۆ سەرۆکی وەزیرانی ڕاسپێردراو بەڕێز محەممەد تۆفیق عەلاوی وەژیاننامەی هەڵبژێرراوانی حکومەتە نوێیەکە بەگوێرەی پەیڕەویی ناوخۆ و ڕێکارەکانی ئیش پێکراو لە ئەنجوومەنی نوێنەراندا .
وە کەعبی لە بەیاننامەێکی ۆژنامە نووسیدا ڕۆژی یەکشەممە ۲۲ی شوباتی ۲۰۲۰وتی کە واچاەڕوان دەکرێت کەڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو وادەێک بێت بو بەستنی دایشتنێکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پێدانی متمانە بەحکومەتەکەی بەڕێز عەلاوی بەتایبەتی کەماوەی یاسایی ڕاسپاردەیی نزیکی کۆتای هاتنیەتی وە کاتێکی پێویست نەماوە بۆ یەکلا کردنەوەی بابەتی درووستکرنی حکومەت .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران