کەعبی داوا لە کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ دەکات ڕوونکردنەوەی یاسایی بدات سه‌باره‌ت دانانی‌ بەڕێز ” ئەنەس ئەکرەم ” لەجێی خاتو” وەحدە مەحموود “

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نۆێنەران ڕۆژی چوارشەممە ۲٦ی شوباتی ۲۰۲۰ داوا دەکات لە سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیۆن لە کۆمسیۆنی باڵا بۆ مافی مرۆڤ بۆڕوونکردنەوەی پاڵپشتی یاسایی دانانی بەڕێز ” ئەنەس ئەکرەم محەممەد سوبحی ” لە جێگای خاتو ” وەحدە مەحموود فەهد عەبد ” لە ئەندامیەتێ ئەنجومەنی کۆمیسیۆدا هەرچەندە ئەم گۆڕینە ناوبراوە دژی بڕیارەکانی بەندی ” چوار ” ە بڕگەی ” هەشت لەیاسای کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ ژماڕە ” ٥۲ ” لەساڵی .” ۲۰۰۸ ” گۆڕاو .
وەپتر وتی : ئەم بەندەفەڕمانی داوە بەڕێژەی نوێنەریەتی ئافرەتان لە ئەنجومەندا کە کەمتر نەبێت لەسێیەکی ژمارەی ئەندامەکان ئەوەی جەختی لەسەرناوەڕۆکەکەی کرا بەگوێرەی بڕیاری دادگای فێدراڵیی باڵا ژمارە ” ٤۲/ فێدراڵی /۲۰۱”لە۱۹/۹]۲۰۱۲ ،داوای کرد لە ئەنجومەنی کۆمیسیۆن بەناردن بۆی دانەکانی ڕاپۆرتی ساڵانی” ۲۰۱۷/۲۰۱۸/۲۰۱۹ ” کەتیایدابێت هەڵسەنگاندنێکی گشتی لە مافی مرۆڤ لەعێراقدا .
وەبەڕێزی وتی : نوێنەرایەتی کردنی ژنان لە ئەنجومەنی کۆمیسیۆندا کارێکی پێویست و یاساییە وەپێویستە دەستکاریی نەکرێت لە ڕێژەی سنوور بۆ دانراوی بەگوێرەی یاسا بەهەر هۆێک بێت ، وەداواکاریەکەی نوێ کردەوە کەپێویستە ئافرەتان بەشداریەکی ڕاسته قینە و بە ویژدانی هەبێت لەناو بنکەکانی بڕیار درووست کردندا لەهەموو دەزگاکانی وڵاتدا .
نووسسنگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران