سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پرۆزبایی لەمامۆستایان دەكات بە بۆنەی جەژنی مامۆستا

جوانترین و گەرمترین پرۆزبایی لە مامۆستایانی عێراق و سەرجەم ئەو كەسانە دەكەین كە لە كەرتی پەروەردە كاردەكەن بەبۆنەی جەژنی مامۆستا، سڵاو و رێز بۆ ئێوە كە نەوەی عێراقی دروستدەكەن و نیشتمان بنیات دەنێن وێرای بەربەستەكان.
ئێمە بڕوای تەواومان بەئەركی مامۆستا و رۆڵی شارستانی و مرۆیی هەیە، لێرەشەوە گرنگیدانمان بە پرۆسەی پەروەردە دەستپێدەكات لەگەڵ هەوڵی جدی و بانگەواز دەكەین لەم بۆنەیەدا بۆ یەكخستنی هەموو هەوڵەكانی یاسادانان و جێبەجێكردن: بۆ پشتیوانی لەتوێژی مامۆستان و لابردنی سەرجەم ئەو بەربەستانەی كە روبەرویان دەبێتەوە، لەپێناو بەرزكردنەوەی ئاستی فێركردن و پتەوكردنی دامەزراوەكانی فێركردن لەپێناو بەجێگەیاندنی ئەركەكەی.
هەموو ساڵێك هەر لە خێر و خۆشیدابن
=====
محەمەد حەلبوسی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
1 ئازاری ٢٠٢٠