کەعبی جەژنی مامۆستا پیرۆز دەکات وداوای هەموو پاڵپشتیەک و پشتگیریەک بۆ کادرەكانی‌ فێرکاری‌ دەکات

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی یەکشەممە ۱ی ئازاری ۲۰۲۰ نامەێکی پیرۆزبایی نارد بۆ خێزانی پەروەردەو فێرکردن بە بۆنەی هاتنی جەژنی مامۆستاوە، داوای کرد بە پێویستیی پێشکەشکردنی هەموو پاڵپشتی و پشتگیریەک بۆیان لەپێناوی بەرزکردنەوەی نامە پیرۆزەکەیان .
وەبەڕێزی لە دەقی پیرۆزباییەکەیداوتی: بەجوانترین پیروزبایی و دەستخۆشی وە دڵسۆزترین هەستی سەربەئەوان و دڵسۆزی بۆیان پێشکەش دەکەم بە خێزانی پەروەردەیی و فێرکردن بەبۆنەی هاتنی جەژنی مامۆستا ، ئەوانەی کەلەپێشیشداو ئێستاش خاوەنی ڕۆڵی مەزنن لە درووست کردنی مرۆڤ و نیشتمان و پێشکەوتنیان .
وەئێمە کەلەم ڕۆژەدا پیرۆزباییان لێ دەکەین داوادەکەین لە حکومەتی نوێ بۆ پێشکەشکردنی هەموو یارمەتیەک بۆ ئەم چینە بەخشندەیە ، وەپاڵپشتی بێت بەهەموو پێویستیەک بۆ بەرزکردنەوەی ئەرکەکانی و نامە پیرۆزەکەی بەباشترین شێوە ، هەروەها داوا دەکەین بە پێویستی خێراکردن لەکارکردنی یاسای پاراستنی مامۆستا وەوانە بێژەکان بەوشێوەیەی بگونجێت لەگەڵ ڕۆڵیان وهەوڵیاندا بۆ درووستکردنی نەوەکان .
خێزانی پەروەردەیی ڕۆڵێکی گرنگ و زۆر گەورەیان هەیە لە بنییاتنان و جێگیر کردنی هێزی وڵات و چاکسازیێ کۆمەڵگە و درووستکردنی نەوەێکی بەبڕواو تێگەیشتوو وە بەرهەم هێنەر ، هەروەها سوورن لەسەر گرنگیی دانانی پلانەکان وەسیاسەتە پەروەردەییەکان بۆڕاپەڕینی واقعی فێرکردن و چارەسەرکردنی کەمیەکی زۆر لە خانوی قوتابخانەکاندا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران