لە میانەی پێشوازی کردنی لەهەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان .. کەعبی: وەزارەتەکان پابەندن بە جێبەجێ کردنی بڕیاری ۳۷۳ بەدامەزراندنی هەڵگری خاوەن بڕوانامە باڵاکان

بەڕێز حەسەن کریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەنووسێنگەکەی خۆیدا ڕۆژی سێشەممە ۳ی ئازاری ۲۰۲۰ پێشوازیی کرد لە نوێنەرانی مانگرتوانی بەردمی وەزارەتی نەوتدا لە هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکانی تایبەتمەندانی ئەندازیاری .
وە کەعبی وتی ” هەمووا شانازی دەکەین بەبوونی ئەولاوانە کە هەڵگری بڕوانامەباڵاکانن بەتایبەتمەندیە ئەندازیاریەکان و زانستیە دەگمەنەکان ، وەمافی خۆیانە کە بیچننەوە بەرهەمی هیلاکی و هەوڵی ماندووەتیان لەساڵانێکی درێژدالە خوێندن و داواکاریی زانستیدا ، وە پێوێستی سەرشانی دەوڵەتە کەنوێنەڕەکەی حکومەتە بە مسەوگەرکردنی مۆڵەتی کار بۆیان بگونجێت لەگەڵ تایبەتمەندیە زانستیەکەیاندا ” .
وەبەڕێزی پتر وتی ئەوەی جێی داخمانە کە ” هەندێک لە بەرپرسانی وەزارەتەکان فرسەتیان هێنا لە فشاری خو پیشاندان و خۆپیشاندەران و داوا کردنیا ن بۆ دامەزراندنیان ، بە بەدیهێنانی دەسکەوتی پتریان و هەوڵ و هاواری لاوەکانیان دزی کە ڕۆژانێکی درێژیا ن بەسەر بردووە لەبەردەم وەزارەتەکان و لە ناو شەقامەکاندا داواکارن بەمافی دامەزراندنیان ، وەئەمە قبووڵ ناکەین وەهەمووئەوانەی ئەمەیان قۆستۆتەوەلێپێچینەویان لەگەڵدا دەکەین ، جەختی کرد کە مافی دەستکەوتنی مۆڵەتی کارکردن بۆ هەموو عێراقیەکانە بەبێ جیاوازی وەتەنیا بۆئەوانە نیە کە دۆستایەتیان هەیە لەگەڵ دەستڕۆیشتوواندا لێرەو لەوێ ” .
وە جێگری یەکەم بەڵێنی دا بە کارکردن بۆ گەیاندنی دەنگیان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان ، داوای کرد لەهە موو وەزارەتەکان بە پێویستیی پابەندبوون بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ۳۷۳ لەساڵی ۲۰۱۹ ، کە دەبێت هەڵگری بڕوانامە باڵاکان بەگوێرەی تایبەتمەندیەکانیان دابمەزرێنرێن چ لە وەزارەتە تایبەتمەندەکاندا یان لە وەزارەتەکانی دیکەدا ” .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
۳/۳/۲۰۲۰