دەقی بەیاننامەکەی بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کە هەندێ تێبینی تێدایە لەسەر ئەو ئاگادارکردنەوەی نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراقدا خاتو پلاسخارت بۆ ئەنجومەنی ئاسایش لەبابلەت بارودۆخی عێراقەوە

بەوپەڕی سەرسوڕمانی و زویڕی کەوتینە شوێن ناواخنەکەی ئاگاداری کردنی نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراقدا خاتو جینین هینیس ــ پلاسخارت کە پێشکەشی کرد بە ئەنجومەنی ئاسایش لە ۳ی ئازاری ۲۰۲۰دا لەبابەت بارودۆخەوە لەوڵاتدا لەبەرئەوەی کە ڕاپۆرتەکەی بابەتێکی ڕاست نەبوو لە بۆچوونانەکەیدا و بازدانی بەسەر زۆر لەڕاستیەکاندا جگە لەبەکارهێنانی دەربڕینەکانی و تۆمەتبارکردنەکانی کە ناگونجێت لەگەڵ پێویستیی سەرشانی نێودەوڵەتی نەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراقدا وەهەماهەنگ نیە لەگەڵ پێویستیی ڕێزلێگرتنی تەواو لە سەربەخۆیی وڵات و پێشەواکانی بەگوێرەی یاسای نێو دەوڵەتی وە ڕێکەوتنە دیپلۆماسیەکان وە بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەوانەش بڕیاری ژمارە ۲٤۷۰( ۲۰۱۹) لەبەرواری ۲۱ ی ئایار / مایس ۲۰۱۹ کەبەگوێرەی ئەوە ولایەتی نێردەری نەتەوەیەکگرتوەکان درێژ کرایەوە بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی بۆ عێراق هەتا ۳۱ی ئایار /مایسی ۲۰۲۰ .
ڕاپۆرتەکەی نوێنەری تایبەتی لەجیاتی ئەوەی گرنگی بدات بە پێشکەوتنی دەسگیر بۆ بەجێهێنانی هەموو بەرپرسیە پێدراوەکان بە نێردەرەکە لە پێشکەشکردنی ئامۆژگاری و یارمەتیدان بەحکومەت و گەلی عێراقی لە میانەی لایەنە دیارکراوەکان وەبردنە پێشەوەی دایەلۆجی سیاسیی گشتگیر وەئاشتیەۆانی نیشتمانی وە یارمەتیدان لەپرۆسەی هەڵبژاردندا وە لە پلاندانان بۆ سەرژمێری نیشتمانی وە ئاسانکردنی دایەلۆجی ناوچەیی لەنیوان عێراق و دراوسێکانیدا وەپتەوکردنی پاڕاستنی مافی مرۆڤ وەچاکسازی دادگایی و یاسایی ،هاتوە بە خستنەڕووەکان کە ناگونجێ لەگەڵ ناوەڕۆکی خستنەڕووەکانی پێشوویدا نوێنەری تایبەتیی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراقدا کەپێشکەشکرا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش ژمارە ۸٦۰٦ لەبەروا ری ۲۸ی ئابی ۲۰۱۹،وە ناگونجێت لە گەڵ هەوڵی بەردەوامی حکومەت و پەڕلەماندا بەهێزە سیاسیکانیەوەلەگوێبیستی داوا کاریەکانی خۆپیشاندەرانە ئاشتی خوازەکان وەهەوڵی ڕاستەقینەیان بۆ بەدیهێنانی ، وەپاراستنی ژیانی خۆپیشاندەران وە دابینکردنی پێویستیەکانی بەردەوامبوونی لەم کارکردنە دیموکراتیە ، وەلەمەوپێش سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەستا بە درووستکردنی لیژنەێکی لێکۆڵینەوەی ئاست بەرز بۆ لێکۆڵینەوە لە بابەتی دەسدرێژیەکان لەسەر خۆپیشاندەران وە ڕاسپاردەکانی کەپێشکەشی کرد وە ئەوەی تیایدا بوو لە لێپرسینەوە لە ژمارەێک لە سەرکردە ئەمنیەکان جگە لە ناردنی ژمارەێک لە ئەفسەرەکان و ئەوانی دیکەش بۆ دادگا بۆ ئەوەی سزای ڕەوای خویان وەرگرن .
ڕاپۆرتەکەی نوێنەری تایبەتی هیچ پێناخۆشبوونێکی تێدا نەبوو بەرامبەر ئەو ڕووداوەە ناخۆشانە کە بووبە هۆکاری کوشتنی بێتاوانەکان بەبۆنەی بەکارهێنانی توندو تیژی لەلایەن هەندێک لەخۆتێخستوەکانەوە بۆناو جموجووڵی ناڕەزاییەکان ،وەکاری ڕێگەبڕین بە تایە سووتێنراوەکان ، وەڕێگرتن لە چوونی مامۆستاکان و قوتابیان و کارگێڕان بۆ قوتابخانەکانیان و دانیشگاکانیان و فەرمانگەکانیان بۆ بەجێ هێنانی کارەکانیان لەلایەن کۆمەڵی (پێڕەکان کەپێیان دەڵێن بەربەستیی دەوام کردن )وە دەستدرێژی کردن لە سەر مامۆستایان و قوتابیە کچەکان بۆ ڕێگرتن لە دەوامکردنیان کەئەمەش بوو بەهۆی پەکخستنی دەوامکردن لە قوتابخانەکان و دانشگاکان و دامودەزگا فەرمیەکان بۆ پتر لەسێ مانگ ئەمەدەبێت بەهۆی لاوازیی بێلایەنیی ڕاپۆرتەکە .
هەروها ڕاپۆرتەکەی نوێنەری تایبەتی گوێی نەدا بەو جموجووڵەسیاسیەبەردەوامە و وتووێژە ڕاستەقینەکان کەهێزە سیاسیەکان لەپەڕلەماندا پێی هەڵدەستن وئەو دیالۆج و دیدارانەلەگەڵ بەرپرسە عێراقیەکاندا کە نوێنەری تایبەتی بەڕێوەی برد ، وەئەوبانگهێشننە کە ئێمەپێی هەڵساین بۆ تیمی هەڵبژاردنی نەتەوەیی بۆ ئامادە بوون و هاوبەشیی کاریگەر لە تاوتوێ کردنەکان و دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنە پەڕلەمانیە تایبەتمەندەکان کە تایبەتن بە ژمارەێک لە یاساکانەوە لەوانەش یاسای هەڵبژاردن و کۆمیسیۆنی باڵا بۆ هەڵبژاردن ، کەبووبەهۆی ڕۆیشتن بەپەلە بۆ بڕیاردان لەسەر یاسای هەڵبژاردنی نوێ بەگوێرەی پێویستیەکی چاکسازی کە وەڵامی داواکاریەکانی خۆپیشاندەران بداتەوە وە وێنەێکی گرنگە بۆ نەخشەڕێگاێک بۆ دەرچوون لەم کێشەیە، وەکۆتایی هێنان بە کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان ، وە بڕیاردانی درووستکردنی کۆمیسیۆنێکی نوێ بۆ هەڵبژاردن بەگوێرەی ڕێو شوێنێکی نوێ بگونجێت لەگەڵ ئامانجی ڕۆڵەکانی گەلدا وەپێوستیەکانی چاکسازیەکی گشتی بۆ همووجمگەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن وە ئامادەکردنی گەرەنتیی بۆبێلایەنی و بەتوانایی و دەسپاکی ، ئەمەش جەخت لەوەیە کەئارەزووێکی ڕاستەقینە هەیە لای زۆر لە هێزە سیاسیەکان بۆپیاچوونەوەو ڕاستکردنەوەی بۆچوونەکان و هەڵوێستەکان وە پتەو کردنی کاری دیموکراتی وەپتەوکردنی پەیوەندیی لەنیوان نوێنەرانی گەلداو فەرمانگە هەڵبژاردنەکانیان، وەڕێکەون لەسەر پێویستیە نوێکان بۆ گەڕانەوەی متمانەی خەڵکی وە تێپەڕاندنی وڵات بۆ زەمینەی بێوەیی و سەقامگیریی .
لەڕاپۆرتەکەی نوێنەری تایبەتیداهاتوە لەبابەت قەوارە چەکدارەکان کە کاردەکەن لە دەرەوەی دهسەڵاتی وڵاتدا ناڕوونی و بێ سنوورداری کە دەبێت بە هۆی تێکەڵبوونی پەڕەکان و گوێپێنەدان بەوەی کەهاتۆتە دی بەئاوێتە کردنی کەرتەکانی حەشدی شەعبی لەناو هێزەچەکدارەکاندا لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا کە زۆر لە کەرتەکانی گرنۆتە خۆ کە وەستان بەرەوڕووی دەستدرێژیی چەتەکانی داعش وە هاوبەشیەکی کاریگەر هەبوو لە ئازادکردنی پارێزگا داگیرکراوەکان لە گەڵ هەموو کەرتەکانی کەدا بەسەرکردایەتیی ڕاستەوخۆی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کە بوو بە جێگای دەستخۆشی و ڕێزگرتنی نوێنەری تایبەتی لە ۲۸ ی ئابی ساڵی ۲۰۱۹دا .
ڕاپۆرتەکە بۆچوونەکەی کارگێرە سیاسیە عێراقیەکانی وەکویەک لێ کردووە هەرچەندە ڕوون بووەوە لە پاش هەڵوێستەکانی ئەم دواییەداکەلەوێدا چەند لایەنێکی سیاسی هەیە وای دائەنێ کەدوورە لە کاریگەری خۆپیشادانەکانەوە بەبۆنەی دووریی جوغرافیەیانەوە ! لەبەرئەوە ئەوان کۆسپی زۆریان خستە بەردەمی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو وە لە ئەنجامداشکستیان هێنا بە درووست بوونی یەکەم حکومەت کە خۆی نابەستێت بە بەشبەشی سیاسیەوە هەرچەندە فراکسیۆنەکانی دیکە هاوکاریەکی باشیان هەبوو وەهەروەکو ڕاپۆرتەکە سووربوو لەسەر بەوردی خستنی ڕۆڵی لایەنەکانی دەرەوەی وڵات پێویست بوو وردبێت لەئاماژەدان بە جیاوازیەکی گرنگ لە نیوان دوو تیمی سیاسی ، یەکێکیان بەڕاستی کاردەکات بۆ بەجێهێنانی داواکاریەکانی خۆپیشاندەران وەتیمەکەی کەیان سوورە لەسەر دەستگرتن بە ڕێژە میکانیزمەکانی گەندەڵی کە ڕاپۆرتەکە وەسفی کردووە ، هەڕوەها ڕاپۆرتەکەی نوێنەری تایبەتی نەگەڕاوە بۆووردیی وسف کردنی کارەکانی پەڕلەمان ( بەشێوەێکی دووبارەکراو لە سەرنەکەوتنیدا بۆ بەدیهێنانی دانیشتن ) ! کە ڕاستیەتی سەرنەکەوتن وە درووست نەبوونی دانیشتن ئەوە لە ئەنجامی دەستئەنقەسیی ئەولایەنانەبۆ فشارکردن لەسەر سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێرراو بۆ ملکەچکردن بۆ مەبەستی بەشبەش .
فەرمانڕەوایی نێودەوڵەتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراقدا بە گوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش ( ۲٤۷۰ لەساڵی ۲۰۱۹) ، ئەوەی کەلە پێشەکیەکەیدا هاتووە ( بەهێز کردنی دیالۆجی گشتیی سیاسی بۆهەموان وەبەڕێوەبردنی ڕێککەۆتن لەسەر ئاستی نیشتمانی وەلەسەر ئاستی کۆمەڵگاخۆجێییەکان ) وەلەسایەی ئەوناتەباییانەیکەئاشکرابوو لەم دوواییەدا وەدووپاتی جێگە جوگرافیاییەکان دەکات بۆ کاریگەریی ناڕەزاییەکان لەسەر واقعی سیاسی بەرپرس و گرنگی ڕۆڵی نێردەرە نەتەوەییەکان پتر دەکات ، وەلەوانەیە ئەمە پێویسیتی بکات بە بایەخپێدانەکان وڕێکخستنی لەپێشەکان .
لەکۆتایدا ڕاپۆرتەکە ئاماژەی نەداوە بەسەرکەوتنە بەردەستیەکان لەسەر زەمینەی واقیعیدا لەڕێبڕینی ئاوەدانکردنەوەی بنیاتە ژێرخانەکانی ناوچەئازادکراوەکاندا وەهەوڵدانەکان بۆدابینکردنی بنیاتە ژێرخانەکان لەهەموو پارێزگاکانی وڵاتدا لەمیانەی ڕێکەۆتنە نێودەوڵەتیەکان کەکەوتوونەتە ناو کارپێکردنیانەوە .
داوا لەبەڕێز نوێنەری تایبەتیی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێڕاقدا دەکەین بۆ وردبینی و بابەتیی پتر لە ڕاپۆرتەکانی داهاتوودا وە لەڕێکخستنیاندا بەرژەوەندیی عێراق و ڕۆڵەکانی لەبەرچاوبێت وەڕێزگرتنی تەواو لەسەربەخۆیی و یەکبوون و پاراستنی خاکەکەی وسەقامگیری و پێشکەوتنی و ئاسایشی وەهەوڵدان بۆ هەماهەنگی کردن لەگەڵ حکومەتی عێراقدا بۆ بەتینکردن وپاڵشتیکردن و بەڕێوەبردنی هاوکاری بریکارەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان و سنووقەکانی و بەرنامەکانی کەبگەنە ئەو ئامانجانەی کە دیاری کراوە لە بڕیاری ژمارە (۲٤۷۰ )لەساڵی ۲۰۱۹دا .
بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران